University of Raparin Logo

زەمالەی ماستەر لە زانكۆی لاوسان (UNIL)

چاپکردن ئیمەیڵ

لەپێناو ئاسانكردنی خوێندنی ماستەر بۆ ئەو خوێندكارانەی كە هەڵگری بروانامەی زانكۆیەكی بیانین ، زانكۆی لاوسان (١٠) زەمالەی خوێندنی ماستەر پێشكەش دەكات كە لەسەر بنەمای پێشبڕكێ دەبەخشرێن.

 بابەتەكانی پرۆگرامەكە:

داواكاران پێویستە یەكێك لەپڕۆگرامەكانی ماستەر هەڵبژێرن كە لەلایەن زانكۆی( لاوسان)ەوە پێشكەشكراون جگەلەمانەی خوارەوە:

- Master of Medicine

- Master of Arts in Sciences and Practices of Education

- Master of Law from the Universities of Zurich and Lausanne

- Master of Law in Criminal Sciences, judiciary mention

- All the MAS (3rd) cycle programmes

ئاگاداری:

بۆ ماستەر لەیاسا خوێندكاران دەتوانن داواكاری بۆ دوو لەو حەوت زەمالانە پێشكەشبكەن كە پێشنیاركراون، واتا "یاسای نێودەوڵەتی و بەراوردكاری" و " تیۆری یاسایی" ، زەمالەكە ئەگەری بەكارهێنانی نییە بۆ خوێندنی تەواوكاری كە پێویستە بۆ وەرگیران لە ماستەرو ماستەری جێبەجێكاری لەبەڕێوەبردنی بازرگانی ( EMBA)و ماستەر لەخوێندنە پێشكەوتوەكاندا(MAS).

بڕی پارەو ماوەی زەمالە:

مانگانە بڕی ١٦٠٠ فرانك دەدرێت بەخوێندكاران لەبەرواری ( ١٥ /١١ تا ١٥ /٧ ) بۆ ماوەیەك كە تێپەڕنەكات لەكەمترین ماوەی پڕۆگرامەكە ( بەگوێرەی پڕۆگرامەكە یەك ساڵ و شەش مانگ یان دوو ساڵ كە دەكرێت كەمبكرێتەوە بۆ  پارەی جێگیركردن و كۆرسی بەخشراو، ئەگەر هەبێت ) وازهێنان لەپڕۆگرامەكە دەبەێتە هۆی هەڵپەساردنی زەمالەكە.

مەرجەكان:

 ١-داواكار پێویستە هەڵگری بڕوانامەی زانكۆیەكی بیانی بێت.

٢-بڕوانامەی داواكار پێویستە هاوتای بڕوانامەی بەكالۆریۆسی زانكۆی لاوسان بێت.

شێوازی هەڵبژاردن:

داواكاران پێویستە فۆڕمی زانكۆی لاوسان پڕبكەنەوەو لەماوەی دیاریكراودا بینێرن بۆ:-

(Office for socio-cultural affairs (SASC

University of Lausanne

Unicentre

CH-1015 Lausanne

داواكاری خوێندكاران لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی زانكۆوە وردبینی بۆ دەكرێت بۆ بڕیاردان لەسەر شیاویەتی خوێندكار، ئەگەر خوێندكارەكە شیاوبوو ئەوا  لیژنەی ستاف و پسپۆڕیەكان داواكاریەكە ئاڕاستەی فاكەڵتی پەیوەندیدار بەخوێندنی ماستەرەكان لەزانكۆی لاوسان دەكات كە خوێندكار دەیەوێت تیایدا بخوێنێت. فاكەڵتیەكەش داواكاریەكان هەڵدەبژێرێت و لیژنەی ستاف و پسپۆڕیەكان لەبیروڕای خۆیان ئاگاداردەكاتەوە دەربارەی جۆریەتی و هاندان و گونجاوی خوێندكارەكە بۆ خوێندنی ماستەر. لیژنەی ستاف و پسپۆڕیەكان لیستی داواكاریە هاڵبژێردراوەكان ئاراستەی لیژنەی ‌هەڵبژاردن دەكات كە زەمالەكە دەبەخشێت بەو خوێندكارانەی كە مەرجەكانیان تێدایە و بەگوێرەی ئەو بودجەیەی كە لەبەردەستدایە.  بریارەكان شیاوی گۆڕان نین.

لیژنەی ‌هەڵبژاردن بەنووسین خوێندكاران لەبڕیاری زانكۆی لاوسان ئاگاداردەكاتەوە  لەدرێژترین ماوەیدا دەگاتە كۆتایی مانگی (٣)

 پێوەرەكانی هەڵبژاردن:

 زەمالەكان بەشێوەیەكی دیاریكراو بۆ ئەو خوێندكارانەیە كە لە خوێندنی زانكۆیاندا سەركەوتووتر بوون، كێشەی داراییان هەیە بۆ خوێندنی ماستەر ، هەرچەندە كە خوێندكار پێویستە بری دارایی پێویستی هەبێت بۆ پاڵپشتی كردنی خۆی لەكاتی خوێندنە تەواوكارییەكان كە لەوانەیە داوابكرێت بەر لەوەرگیران لەماستەر.

دوا وادەی پێشكەشكردن:

 بۆ كۆرسی پایزی ٢٠١٦ و بەهاری ٢٠١٧،

 پێویستە بەر لەبەرواری (١٥ / ١٢ / ٢٠١٥ ) داواكاریەكان بنێردرێن بۆ ئۆفیسی كاروباری كولتووری كۆمەڵایەتی.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە:

http://www.unil.ch/international/en/home/menuguid/pour-futurs-etudiants/bourses-de-master-de-lunil.html

لەئینگلیزیەوە، هیوا احمد