سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوێندکاری جوانەمەرگ ( محمد حسن حمدامین ) خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی جوگرافیا لە زانکۆمان دەکات، کە له ڕوداوێكی هاتوچۆی دڵتهزێن لهسهر رێگهی ڕانیه-قەڵازێ گیانی لهدهستدا.
هیواخوازین ئەمە دوا ناخۆشی و کۆستی بنەماڵەکەیان بێت، هەروەک هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ڕوداوەکە دەخواین.
رۆژی دوو شەممە ۲۰۱٥/۱۲/۱٤ لەسەر رێگای سەرەکی ڕانیە-قەڵادزێ مینی پاسێك كە ژمارەیەك خوێندكاری زانکۆی ڕاپەڕینی دەگواستەوە توشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوو بەوهۆیەوە خوێندكارێك بەناوی ( محمد حسن حمدامین) گیانی لەدەستداو ژمارەیەك خوێندكاری دیكەش برینداربوون.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین
إنا للە وإنا إلیە راجعون