مامۆستایەکی بە توانای زانکۆی ڕاپەڕین"هاوڕاز قادر حمە " مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی، توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی ئەکادیمی بەناوبانگی جیهان بڵاودەكرێتەوە.
ناونیشانی توێژینەوەکە (A Contrastive Analysis of Kurdish Pre-service and In-service EFL Teachers' Beliefs about English Language Learning )
ئەم توێژینەوە لە گۆڤاری Asian EFL Journal پەسەند کراوە و لە ساڵی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە، گۆڤارەکە یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی جیهان و لە وڵاتی (یابان) دەردەچێت، لەم توێژینەوەیەدا خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ و مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی هەندێک لە خوێندنگا ئامادەییەکانی قەڵادزێ بەشداربوون.
دەستخۆشی لە مامۆستا "هاوڕاز قادر حمە " دەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین .