University of Raparin Logo

سێیەم قۆناغی ناوی دەرچووانی پۆلی ۱۲ ڕادەگەیەنرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەیامێک ئاراستەی دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکات ئەوانەی تائێستا ناوەکانیان نەگەڕاوەتەوە،ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا قۆناغێکی دیکەی ناوی دەرچووانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بگەڕێتەوە.

"د. محەمەد سابیر" بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچون لەوەزارەتی خوێندنی باڵا لەلێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت سبەی یەکشەممە (٢٠ کانونی یەکەمی ٢٠١٥) ناوی قۆناغی سێیەمی دەرچووانی (١٢)ی ئامادەیی ڕابگەیەنرێت، ئەو ناوانەش ئەوانەن کە کۆنمرەیان لەسەرو (٦٣) وەیە.
وتیشی:"ئەمڕۆ بەھۆی ئەوەی پشووە ناوەکان ڕاناگەیەنرێت و کارکردن لەھاتنەوەی ئەو ناوانەش بەردەوامە، تائێستاش نازانن ناوی چەند خوێندکاری دیکە بۆ زانکۆو پەیمانگاکان دەگەڕێتەوە". سەرچاوە/SNN