University of Raparin Logo

سیمینارێک بۆ گرنگیدان بە کاری خۆبەخش سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمرۆ یەک شەممە ٢٠ / ١٢ / ٢٠١٥ لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ سیمینارێک بۆ بەڕێز "م.سلێمان حمدامین سۆرکان" سەرۆکی بەشی بیرکاری بەناونیشانی " گرنگی کاری خۆبەخش بۆ دۆزینەوەی هەلی کار " سازکرا.

ئامانجی سیمینارەکە بەرزکردنەوەی توانای خوێندکاران بوو بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و ئامادەکارییەکان بۆ چوونە مەیدانی کار و باوەڕبەخۆبونی خوێندکار لەو مەیدانەدا، هەروەها پراکتیزەکردنی کارە پیشەییەکان کە یارمەتیدەرە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا.