University of Raparin Logo

ڕیزبەندى زانکۆکانی كوردستان چووە ناو لیستى (Google Apps for Education)

چاپکردن ئیمەیڵ

 لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی پرۆژەی ڕیزبەندی نیشتمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەڕێمی کوردستان، ئەو دیدە ڕوونەی ئاشکراکرد کە ئەم پرۆژەیە جەخت لە گشت پێوەرەکانی دڵنیایی جۆری لە خوێندنی باڵا دەکات و سەرجەم پێداویستیەکانی بەردەوامبوونی پەرەپێدان لە ڕێگەی درووستکردنی پێشپرکێی زانستیانەی پڕ لە شەفافیەت لە نیوان زانکۆکان بەیەک دەگەێنێت. له‌هه‌مان كاتدا دیدی وه‌زاره‌ت و زانکۆکان لەگەڵ یه‌كتر هاوتا ده‌كات.

له‌و چوارچێوه‌یه‌داو، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان له‌ لە ڕێکەوتی (٢٠١٥/١٢/٨)، دیدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرەی سەند بەڕەو:

١-دابینكردنی سیستەمێکی ئەلکترونی بۆ پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان لە ڕێگه‌ی دانانی (domain name) و، دروستکردنی سەکۆیەکی ئەلکترونی، هه‌ربۆیه‌ پاش چەند هەفتەیەک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی دۆمەینەکە و، وێب سایتی ڕێزبەندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان (NUR) ڕادەگەینێت. ئه‌و وێب سایته‌ سەرجەم ئەو زانیارییانەی کە پێویست بن بۆ هاندانی زانکۆکان تا بە شێوازێکی کاراتر و ئاسانتر كار بكه‌ن له‌خۆده‌گرێت. وێب سایتی (NUR) تەنها زانیاری نادات بە زانکۆکان، بەڵکو وەک سەکۆیەکی ژیر دەبیسترێته‌وه‌ بە( Apps Google) بۆ فێرکردن، کە پێیدەوترێت (Google Apps for Education) (GAE). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا وڵاتی عێراق لە لیستی  ئەو وڵاتانە نیە کە خزمەتگوزارییەکانی (GAE) دابین بکات، بەڵام تیمی (NUR) له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان لە ماوەیەکی کەمدا ته‌واوی هەوڵه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ بەدەستهێنانی  ڕەزامەندی (Google) بۆ بەشداریکردن لە (GAE) بە ئەکاونتێکی بێ سنوور و به خۆڕایی، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هەموو زانکۆکان ئەکاونتێک و وێب سایتێكی تایبەتیان لە ژێر چەتری دۆمەینی ڕیزبەندی نیشتمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان (NUR ) ده‌بێت، كه‌ گشت زانیاری و ڕاپۆرتەکان كه‌ لەلایەن زانکۆکانه‌وه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنه‌لاین پێشكه‌شیان كردوه‌ تێدا دەبێت و دەپاڕێزرێتیش، هەروەك هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن خزمەتگوزاری (GAE) لە ناو دومەینی (NUR) دا به‌کار بهێنن.

٢-. وه‌زاره‌ت هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەکارهێنانی ئەو سیستەمە ئەلکترۆنییە هان ده‌دات تا بتوانن سود وه‌ربگرن لەو سیستەمانەی کە بە خۆرایی لە ناو(Content Management System) (CMS) تەرخان کراوە بۆ نموونە (GAE)، ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وتێكی زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی سیستەمێکی ئەلکترۆنی تایبەت بە دڵنیایی جۆری فێرکردن و سیستەمی بەرێوبردنی ئەلکترۆنی لە زانکۆکان.

بۆیه‌ له‌ كۆتاییدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باوەری پتەوی بەوە هەیە کە (NUR) تەنها بە پڕۆژەیەکی ڕیزبەندی نابێت، بەڵکو هەوڵ دەدات کە هەرێمی کوردستان بکات بەسەنتەرێکی باڵا بۆ خوێندنی باڵا و، بەهێزکردنی پێگه‌ی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە لیستەکانی سیستەمی ڕیزبەندی زانکۆ نێودەوڵەتیەکاندا.