رۆژانی ٢٠-٢١ / ١٢ /٢٠١٥ لە هۆڵی كوبۆنەوەكانی زانكۆی سلێمانی، سێنتەری زمان لە زانكۆی راپەرین و زانكۆی سلێمانی بە هاوكاری لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پرۆگرامەكان و سێنتەری كاری هەردوو زانكۆ و بە سپۆنسەری رێخراوی "IREX" ئەمریكی وێرک شۆپێكیان لە ژێر ناونیشانی " moving ahead together" ئەنجامدا.
لەوێرك شۆپەکەدا هەریەک لە زانكۆكانی گەرمیان و هەڵەبجە و پۆلی تەكنیكی سلێمانی و زاخۆ بەشدارییان تیادا كرد و ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، لە وێرك شۆپەكەدا حەوت سیمینار لە بوارە جۆراوجۆرەكانی زمانی ئینگلیزی و پرۆگرامەكان و سێنتەری كار پێشكەش كران و، ئاڵوگۆری بیروڕا كرا لە سەر چۆنیەتی هەماهەنگی زیاتر بە مەبەستی گۆرانكاری زیاتر و بەرەوپێشبردنی زانكۆ حكومیەكان.