University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین کۆڕێک دەربارەی "رامانێک لە چەمکی لێبوردەیی" سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢/ ١٢ / ٢٠١٥ لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی راپەڕین، نوسینگەی مافی مرۆڤی راپەڕین بەهاوکاری بەڕیوەبەرایەتی پەیوەندیەکان و راگەیاندن و چاپەمەنیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کۆڕێکی رۆشنبیری بۆ بەڕێز (لوقمان حاجی ڕەشید ) لێپرسراوی نوسینگەی مافی مرۆڤی راپەڕین سازکرد.

لە کۆڕەکەدا کۆڕگێڕ  باسێکی مێژوویی و فەلسەفی دەربارەی چەمکی لێبووردەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوەو تیشکی خستە سەر گرنگی چەمک و پرۆسەی لێبووردەیی لەناو گەلانی جیهان و بەتایبەتی گەلی کورد.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو کۆڕە بەڕیز لوقمان حاجی ڕشید بە مالپەڕی زانکۆی ڕاگەیاند : ئێمە مەبەستمان بڵاوکردنەوەی بیری لێبوردەییە لەو سنورەی کە ئێمە کاری تێدا دەکەین، بەیەکەوە ژیانی کۆمەلایەتی و قبوڵکردنی یەکتر بەتەواوی بیروڕا جیاوازەکانەوە بەگیانێکی برایانە لەهەموو رووەکانەوە واتا سیاسی، ئاینی، کۆمەڵایەتی، کلتوری.... .

بەوەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئامادەبووان کۆڕگێڕ کۆتایی بەکۆڕەکە هێنا.