وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت 28ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی دەوامی رەسمی زانكۆ وپەیمانگاكانە
لەهەرێمی كوردستاندا و راشیگەیاند تا ئێستا وادەی هاتنەوەی ناوی خوێندكارانی دەرچووی قۆناغی ئامادەیی لەزانكۆ و پەیمانگاكاندا دیاریی نەكراوە .
د.عەلی سەعید وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا راگەیاند: كە 28/9/2013 یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2013-2014 یە لەسەرجەم زانكۆ حكومی و ئەهلی و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستانە .
وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەروو كەوادەی هاتنەوەی ناوی خوێندكارانی دەرچووی قۆناغی ئامادەیی لەزانكۆ و پەیمانگاكاندا دیاریی نەكراوە ووتیشی دوای راگەیاندنی ناوەكانیان ,خوێندكاران لەزانكۆ و پەیمانگاكان دەست بەدەوامی رەسمی دەكەن