University of Raparin Logo

بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن ھەلی کار رادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن لەزانکۆی راپەڕین لەئاگادارییەکدا ھەلی کار رادەگەیەنێت، هەڵگرانی بڕوانامەی (به‌كا‌لۆریۆس و دبلۆم) ئاگادار دەکاتەوە، كۆمپانیای حه‌یات بۆ ئاوی كانزایی و خواردنه‌وه‌ ‌گازییەکان (لقی ڕانیه‌) پێویستی به‌سه‌رپه‌رشتیاری فرۆشتن هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی گەشەپێدانی توانای فرۆشیاره‌كان و مه‌شق پێكردنیان له‌ناو‌كۆمپانیا.

مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن

-هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كا‌لریوس یان دبلۆم بێت .
-ئه‌زموونی كاركردنی له‌دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت له‌كۆمپانیایه‌كی فرۆشتن.
-شاره‌زای زمانی عربی و زمانی ئینگلیزی هه‌بێت.

مووچه‌ی مانگانه‌ی (1320$) هه‌زارو سێ سه‌دو بیست دۆلار.

ئاره‌زوو مه‌ندان ده‌توانن (سی ڤی) بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌.

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.