ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٥/١٢/٢٩ زانکۆی ڕاپەڕین لە بانگەوازێكدا هاوشێوەی زانكۆكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێکی فەرمی ژمارە (٤٥١٢/٢٩/٧) بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠١٥-٢٠١٦)، خوێندن بەشێوەی سیستمی (پاراڵێڵ)ی ڕاگەیاند، سیستمەکە بریتییە لەوەرگرتنی خوێندکارانو خوێندنیان لە سەرجەم فاکەڵتی و سکوڵ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لەبەرامبەر بڕێک پارەی ساڵانەدا.
دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی وەرگیراوانی لەزانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم بڵاوکردوە، لە پڕۆسەکەدا ژمارەیەک خوێندکار ناویان لەهیچ زانکۆ و پەیمانگایەک نەهاتەوە، لەپێناو بەرژەوەندی ئەو خوێندکارانە و بێبەش نەبونیان لە پڕۆسەی خوێندن، زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن بەشێوەی سیستمی (پاراڵێڵ)ی دەکاتەوە، بۆ دهرچوانی لقی (زانستی و وێژهیی).
زانكۆی ڕاپەڕین لە بانگەوازەکەدا خوێندكارانی دەرچووی لقی زانستی و وێژەیی ساڵەکانی ( ٢٠١٢-٢٠١٣ ، ٢٠١٣-٢٠١٤ ، ٢٠١٤-٢٠١٥ ) ئاگادار دەكاتەوە، كە دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە رێكەوتی (٢٠١٥/١٢/٣٠ تا ٢٠١٦/١/١٠) لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین فۆڕمی داواکاری پڕبكەنەوە.
هەر لەو بانگەوازدا سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین ژمارەی كورسی و پسپۆڕی و مەرجەکانی پێشكەشكردنی بڵاوكردۆتەوە.
مەرجەکانی پێشکەشکردن :
١- تەنها دەرچووانی لقی زانستی و وێژەیی لەساڵانی خوێندنی ( ٢٠١٢-٢٠١٣ ، ٢٠١٣-٢٠١٤ ، ٢٠١٤-٢٠١٥) دەتوانن فۆڕم وەربگرن.
٢- بۆ سکوڵی (پەرستاری) تنها ئەو دەرچووانە مافی وەرگرتنی فۆڕمیان هەیە کە کۆنمرەیان تەنها (١٥) نمرە کەمترە لە کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە سکوڵەکە، بۆ سەرجەم بەسەکانی دیکەی زانکۆ تەنها ئەو دەرچووانە مافی وەرگرتنی فۆڕمیان هەیە کە کۆنمرەیان تەنها (٢٠) نمرە کەمترە لە کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لەو بەشانە.
٣- وەرگرتنی خوێندکارانی ( پاراڵێڵ ) بەبڕیاری ناوەندی وەرگرتن دەبێت، لەکاتی هەبوونی کێبڕکێدا پشکی گەورە بۆ خوێندکارانی ناوچەی ڕاپەڕین دەبێت، واتا دەرچووانی سنوری هەردوو بەڕێوەبەرایەتی (پەروەردەی ڕانیە و پەوەردەی پشدەر)
٤- خوێندکارانی وەرگیراو بەسیستمی (پاراڵێڵ) بەهیچ شێوەیەک مافی (دابەزین) یان (گواستنەوە)ی نیە لەهیچ ساڵێکی خوێندندا، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت بەڵێننامە لە دادنوس بهێنێت و بەڵێن بدات تا وەکو تەواوبوونی ساڵانی خوێندنەکەی لە زانکۆی ڕاپەڕین داوای (دابەزین) یان (گواستنەوە) ناکات بۆ هیچ زانکۆیەکی دیکە .
٥- خوێندکارانی وەرگیراو بەسیستمی (پاراڵێڵ) مافی وەرگرتنی "دەرماڵە" و " بەشەناوخۆیی" نیە لە هیچ ساڵێکی خوێندندا.
٦- خوێندن بەسیستمی (پاراڵێڵ) بە پارەیە، واتا خوێندکار دەبێت ساڵانە کرێی خوێندن بدات کە بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کراوە :
ا- سکوڵی پەرستاری و سەرجەم بەشەکانی فاکەڵتی "زانست" بڕی (٣،٠٠٠،٠٠٠) سێ ملیۆن دینار بۆ هەر ساڵێکی خوێندن .
ب- خوێندن لە سەرجەم بەشەکانی فاکەڵتییەکانی ( زانستەمرۆڤایەتییەکان، پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت ) و بەشی "سامانی ئاژەڵ" بڕی (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینارە بۆ هەرساڵێکی خوێندن .
٧- بە مەبەستی هاندانی خوێندکاران، خوێندکارە یەکەمەکان بۆ ساڵی دواتر لە ڕووی کرێی خوێندنەوە مامەڵەیەکی دیکەیان لەگەڵدا دەکرێت .
8- ژمارەی کورسی تەرخانکراو بۆ خوێندنی ( پاراڵێڵ ) لە زانکۆی ڕاپەڕین بەمشێوەیە دەبێت:
ژ |
فاکەڵتی/ سکوڵ |
بەش |
ژمارەی کورسی |
١ |
زانستەمرۆڤایەتییەکان |
یاسا |
٥ |
٢ |
زانستەمرۆڤایەتییەکان |
مێژوو |
٥ |
٣ |
زانستەمرۆڤایەتییەکان |
جوگرافیا |
٥ |
٤ |
زانستەمرۆڤایەتییەکان |
فەلسەفە |
٥ |
٥ |
پەروەردە/قەڵادزێ |
کوردی |
٣ |
٦ |
پەروەردە/قەڵادزێ |
عەرەبی |
٤ |
٧ |
پەروەردە/قەڵادزێ |
ئینگلیزی |
٥ |
٨ |
سکوڵی پەرستاری |
پەرستاری |
٥ |
٩ |
پەروەردەی/بنەڕەت |
کوردی |
٤ |
١٠ |
پەروەردەی/بنەڕەت |
عەرەبی |
٤ |
١١ |
پەروەردەی/بنەڕەت |
زانستی کۆمپیوتەر |
٤ |
١٢ |
پەروەردەی/بنەڕەت |
ماتماتیک |
٤ |
١٣ |
پەروەردەی/بنەڕەت |
باخچەی ساوایان |
٦ |
١٤ |
زانست |
بایۆلۆجی |
٤ |
١٥ |
زانست |
کیمیا |
٤ |
١٦ |
زانست |
فیزیا |
٤ |
١٧ |
سەرۆکایەتی زانکۆ |
سامانی ئاژەڵ |
٢ |
کۆی گشتی |
٧٣ |