زانکۆی گرینینگۆنی هۆڵەندی دەرفەتی خوێندن رادەگەیەنێت لەڕێگەی پرۆگرامی ئێریک بلومینک بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی. ئەم دەرفەتی خوێندنە سەرجەم تێچووی دارایی و گەشتە نەودەوڵەتیەکان و بابەتەکانی خوێندن و بیمەی تەندرووستی لە خۆدەگرێت. ئەم زەمالانە سەرجەم بوارەکانی خوێندن دەگرێتەوە کەلەلایەن زانکۆی گرینینگۆنەوە بەخشراون. دوا مۆڵەتیش بۆ پێشکەشکردن بەرواری ١٥/ ١/ ٢٠١٦یە.
پێوەرەکانی وەرگرتن ئەمانەن:
١- بەرزی ئاستی ئەکادیمی کە لەڕێگەی نامەی ڕاسپاردنەکانی پرۆفیسۆرەکانیەوە نووسراوە قبووڵدەکرێت.
٢- بەژداری پەروەردەیی کاندید لەڕووی بەهێزکردنی توانای زانستی لە ئەم کاندیدە لە ووڵاتەکەی خۆیدا.
٣- بەرچاوڕوونی لە هەبوونی پەیوەندیەکی تووندوتۆڵ لە نێوان زانکۆی گرینینگۆن و زانکۆی کاندیدەکان.
خوازیاران دەتوانن زانیاری زیاترو فۆرمی پێشکەشکردن لەم لینکەی خوارەوە بەدەست بخەن:
http://www.rug.nl/education/international-students/financial-matters/ericbleumink