University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٧/٥/ ٢٠١٤ لەبەردەم کەمپەسی نوێ ی زانکۆی راپەڕین ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی سەرجەم فاکەڵتی و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو و لە ئاهەنگەکەدا خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆمان بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشدارییان تێدا کرد ، سەر لەبەیانی وێنەی دەرچونی خوێندکارانی  بەشەکان گیراو ، دواتر لە پارکی دەروازە ئاهەنگێکی شایستە بۆ خوێندکاران ڕێکخرا . لێرەشەوە بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی لە گشت  خوێندکاران دەکەین و  هیوادارین دەرچوانی زانکۆمان لە هەر شوێنێک بن بتوانن خزمەتێکی باشی نەوەکانی داهاتوو و کوردستانی ئازیز بکەن .