زانکۆی نیەر ئیست ڕایدەگەیەنێت کە زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەبەخشێتە خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەرفەتی تەواوکردنی خوێندنیان لە ژینگەیەکی نێودەوڵەتیدا بۆ دەڕەخسێنێت. (٧) ماستەر و (٣) دکتۆرا بۆ هەر پڕۆگرامێک دابین دەکرێت لە سکووڵی زانستە کرداریەکان. وە جێگیرکردنی (٧) ماستەر و (٣) دکتۆراش لەبەردەستدا دەبێت بۆ هەر پڕۆگرامێک لە سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان و سکووڵی زانستە تەندروستیەکان.زەمالەکان بەگوێرە کۆی خاڵەکانی داواکاران دەبەخشرێت.
بۆ بینینی لیستی پڕۆگرامەکان لێرە کلیک بکە
* پێشکەشکارانی ماستەر دەبێت لەگەل تەواوبونی کۆرسەکانیان ماستەرنامەکانیان بنوسن.
*دواوادەی پێشکەشکردن بەرواری (٢٠١٦/١/٢٥) ، ئەنجامەکانیش لە (٢٠١٦/٢/٢) ڕادەگەیەنرێن.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بکە :
https://neu.edu.tr/wp-content/uploads/2015/12/Scholarship-Announcement_Webteam_PDF.pdf
لە ئینگلیزیەوە / هیوا احمد