بە مەبەستی بە ئەلکترۆنیکردنی سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران و ڕێکخستنی دۆسییەکان، زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە بەرنامەیەکی تایبەتی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لەزانکۆکە فۆڕمی زانیاری خوێندکار "فۆڕمی خۆتۆمارکردن" لەسەر ماڵپەڕی فەرمی زانکۆ پڕبکەنەوە.
جێی ئاماژەیە ئەو خوێندکارانەی کە پێشتر فۆڕمەکەیان بەشێوەی کاغەز "تقلیدی" پڕکردۆتەوە و ناوی خۆیان لەبەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین تۆمارکردووە، پێویستە دووبارە بەشێوەی ئەلکترۆنی فۆڕمەکە پڕبکەنەوە و ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بەپێچەوانەوە هەر خوێندکارێک فۆڕمی ئەلکترۆنی پڕنەکاتەوە ئەوا دۆسیەی نابێت لە تۆماری بەشەکەی. بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆتۆمارکردن کلیک لێرە بکە