بەپێی تازەترین ڕێنمایی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ژمارە (٤۹/٤/۹) کە لە (۲۰۱٦/۱/۷) دەرچووە و ئاراستەی گشت وەزارەتەکان کراوە، کە تایبەتە بە خەرجی خوێندکارانی/خوێندنی باڵا، لە ڕێنماییەکەدا هاتووە خەرجی توێژینەوەی خوێندکارانی/خوێندنی باڵا بۆ (کۆلێژە زانستییەکان و مرۆڤایەتییەکان) لە بەرواری (۲۰۱٦/۱/۱) وە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەبێت، بەپێی ڕێنماییەکە خەرجی توێژینەوە تەنیا بۆ خوێندکارانی/خوێندنی باڵا ئەوانەی سەر بە زانکۆ حکومییەکانن خەرج دەکرێت و خوێندکارانی زانکۆ ئەهلییەکان ناگرێتەوە، هەروەک لە ڕێنماییەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە خەرجی خوێندکارانی/خوێندنی باڵا بۆ ساڵانی پێشوو ئەگەر بەهەر هۆکارێک تا بەرواری (۲۰۱٦/۱/۱) خەرج نەکرابێت ئەوا بەپێی ئەم ڕێنماییە خەرجییەکانیان پێدەدرێت.
ژ | جۆری خەرجی | دبلۆمی باڵا/دینار | ماستەر/دینار | دکتۆرا/دینار |
١- | پاداشتی سەرپەرشتیاری | ٢٥٠٠٠٠ | ٣٧٥٠٠٠ | ٥٠٠٠٠٠ |
٢- | پاداشتی لیژنەی تاوتوێکردن/ناوەوەی شار | ١٠٠٠٠٠ | ١٥٠٠٠٠ | ٢٠٠٠٠٠ |
٣- | پاداشتی لیژنەی تاوتوێکردن/دەرەوەی شار | ١٢٥٠٠٠ | ٢٠٠٠٠٠ | ٢٥٠٠٠٠ |
٤- | چاپکردنی بڕوانامە | ٣٠٠٠٠٠ | ٤٠٠٠٠٠ | ٦٠٠٠٠٠ |
٥- | خەرجی تێچونی توێژینەوە بۆ کۆلێژە زانستییەکان | ٤٠٠٠٠٠ | ٦٠٠٠٠٠ | ٨٠٠٠٠٠ |
٦- | خەرجی تێچونی توێژینەوە بۆ کۆلێژە مرۆڤایەتییەکان | ٢٠٠٠٠٠ | ٣٠٠٠٠٠ | ٤٠٠٠٠٠ |