University of Raparin Logo

وێرک شۆپێك بۆ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی  (Academic Debate) سازدەکرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری ( ٢٠١٦/١/١٧ )، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان لە زانکۆی ڕاپەڕین  وێرک شۆپێك بۆ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی (Academic Debate) ڕێکخست، كه‌ تیایدا مفرادات و چۆنیه‌تی وتنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا له‌لایه‌ن کۆمەڵێک مامۆستای بەتوانا لە زانکۆی سەڵاحەدین کە پێکهاتبوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە:

١- پ.د.فاتیمه‌ ڕه‌شید حه‌سه‌ن باجه‌لانی/ كۆلێژی زمان

 ٢- پ.د.عادل كه‌مال/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌

 ٣- م.ی.هه‌رده‌وان مه‌حمود كاكه‌شێخ/ كۆلێژی ئه‌ده‌بیات

٤- م.ی.شۆخان شێرزاد/ كۆلێژی یاساو زانسته‌ڕامیارییه‌كان

 ٥- م.ی.هه‌ردی خیرالله عبدالله/ كۆلێژی ئه‌ندازیاری

 ٦- م.ی.هێمن تحسین عیسی/ كۆلێژی ئه‌ندازیاری .

لە وێرک شۆپەکەدا بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون و سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان لەسەر بابەتەکە خستەڕوو.