بەپێی نوسراوی ژمارە ١٣٨٨٧ی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە لە ڕۆژی ٧/١٧/ ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە ، داوا لە زانكۆ ئەهلییەكان دەكرێت كە هاوكاری خوێنکارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بكەن و هەر زانكۆیەك ژمارەیەك خوێندکار بەبێ بەرامبەر وەربگرێت.
لە نوسراوەكەدا ڕوونکراوەتەوە ، بەپێی ئەو گۆڕانكاییانەی كە بەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمدا هاتووە بەهۆی ناجێگیری باری ئەمنی عێراق وایكرد ژمارەیەك خوێندكار كە دانیشتووی ئەو ناوچانەن و لە شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەیانخوێند بگەڕێنەوە ناوچەكانیان، وا پێشبینی دەكرێت بۆ ئەمساڵی خوێندن نەتوانرێت ژمارەیەكی زۆر قوتابی لە زانكۆ حكوومییەكان جێگەیان بۆ بكرێتەوە و ناچار دەبن روو لە زانكۆ ئەهلییەكان بكەن .
بەم هۆیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە زانكۆ ئەهلییەكان دەكات هاوكاری ئەوخوێندکارانە بكەن و هەر زانكۆیەك بەپێی توانا ژمارەیەك كورسی بەبێ بەرامبەر بۆ خوێندكارانی ئەو ناوچانە دابین بكات .