بەپێی نوسراوێكی فەرمی ژمارە (472) لە بەرواری ٢٠١٦/١/١١، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی 2016 پێویستە داواكار بۆ بە دەستهێنانی نازناوی زانستی (مامۆستا) بڕوانامەی دكتۆرای ئەكادیمی بەدەستهێنابێت، هاوكات مەرجەكانی پێدانی نازناوی زانستی (مامۆستا) بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا خراوەتەڕوو.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زانستی (مامۆستا) پێویستە داواکار بڕوانامەی دكتۆرای ئەكادیمی بەدەستهێنابێت .
بەپێی نوسراوەکە ئەو كەسانەی لە یەكێك لە دام و دەزگاكانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا كار دەكەن، ئەگەر بڕوانامەیان لە یەكێك لە وڵاتەكانی دەرەوە بەدەستهێنابێت ئەوا پێویستە لەلایەن لیژنەی یەكسانكردنی بڕوانامەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا یەكسانكرابێت.
بۆ بینینی مەرجەکانی پێدانی نازناوی زانستی لێرە کلیک بکە