University of Raparin Logo

خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٠١٦/١/١٧، ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا بۆ ساڵی خویندنی (٢٠١٥-٢٠١٦)، لەهەردوو فاکەڵتی (زانستەمرۆڤایەتییەکان و پەروەردە/قەڵادزێ) لە حەوت بەشی زانکۆکە (خوێندنی  ئێواران) بکرێتەوە، ئەمەش وەک ڕەخساندنی دەرفەتێکی زیاتر بۆ ئەو خوێندكارانه‌ی كه‌ به‌هه‌ر هۆکارێک بێبەش بوون له‌ خوێندنی زانکۆیی، بۆ ئەوەی لە خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین بتوانن درێژە بەخوێندنەکەیان بدەن و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەو پسپۆڕیانەی کە لە خوارەوە دایاریکراون بە دەستبهێنن .

مەرج و رێنماییەکانی خوێندنی  ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین:

١- پێشکەشکار دەبێت بڕوانامەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی (زانستی یان وێژەیی) هەبێت.

٢- بۆ هەر بەشێک ڕەچاوی (٣٥) نمرە کەمتر دەکرێت لە کۆنمرەی وەرگرتنی هەمان ساڵی خوێندکار.

٣-  مەرجی تەمەن و ساڵی دەرچوون لە شەشەمی ئامادەیی لەبەرچاو ناگیرێت.

٤- لە بەرامبەر خوێندنی ئێواران، خوێندکار ساڵانە بڕە پارەیەک دەداتە زانکۆ و بۆ هەر بەشێک بڕێکی دیاری کراوە.

٥- پێشکەشکار ئەرکی نیشتەجێبوون و دەرماڵەی ناکەوێتە سەر ئەستۆی زانکۆ.

٦- ماوەی پێشکەشکردن تەنها (١١) ڕۆژە، له ٢٠١٦/١/١٩ تاوەکو ٢٠١٦/١/٣٠ بەردەوام دەبێت.

ژ فاکەڵتی بەش ژمارەی خوێندکار کرێی ساڵانەی خوێندن
١    زانستەمرۆڤایەتییەکان/ڕانیە یاسا ٨٠ (٢٠٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن دینار
٢ زانستەمرۆڤایەتییەکان/ڕانیە مێژوو ٤٠ (١٣٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار
٣ زانستەمرۆڤایەتییەکان/ڕانیە جوگرافیا ٤٠ (١٣٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار
٤ زانستەمرۆڤایەتییەکان/ڕانیە فەلسەفە ٤٠ (١٣٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار
٥ زانستەمرۆڤایەتییەکان/ڕانیە کارگێڕی ٤٠ (١٥٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار
٦ پەروەردە/قەڵادزێ ئینگلیزی ٤٠ (٢٠٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن دینار
٧ پەروەردە/قەڵادزێ کوردی ٤٠ (١٣٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار

 تێبینی/

* (٥٠%)ی مەنهەجی خوێندن لە بەشی کارگێڕی بە زمانی (ئینگلیزی) دەبێت.

* لەهەر بەشێک ژمارەی خوێندکاری وەرگیراو لە (٣٥) خوێندکار کەمتر بێت، فەرمانی کردنەوەی بەشەکە هەڵدەوەشێتەوە.

* شوێنی وەرگرتنی فۆڕمی پێشکەشکردن ئەو فاکەڵتییەیە، کە خوێندکار دەیەوێت لێی بخوێنێت .