مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە زانکۆکانى قوبرس (١٠) دە زەمالەی خوێندنیان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بهش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر
١- پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
٢- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
٣- دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
٤- دەبێت تەمەنى لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
٥-دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لەPearson) و(TOEFL ITP .
٦- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
٧- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێى زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
٨- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (٢٠١٦/١/٢٥) دەبێت.
٩- لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم فۆرمەوە داواکارى پێشکەش بکە:
دوەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا
١- پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
٢- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
٣- دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە (70%) کەمتر نەبێت.
٤- دەبێت تەمەنى لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.
٥- دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لەPearson) و(TOEFL ITP .
٦- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
٧- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێی زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
٨- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (٢٠١٦/١/٢٥) دەبێت.
٩- لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم دوو فۆرمە داواکارى پێشکەش بکە:
سێیەم/ پسپۆڕییەکان و ژمارەى کورسیەکانى ماستەر و دکتۆرا لە قوبرس
|
جۆرى خوێندن |
بوارى خوێندن |
ژمارەى کورسى خوێندن |
Eastern Mediterranean University |
دکتۆرا |
Architecture |
٢ |
Eastern Mediterranean University |
دکتۆرا |
Computer Engineering |
٢ |
Eastern Mediterranean University |
دکتۆرا |
Electrical and Electronic Engineering |
١ |
Eastern Mediterranean University |
دکتۆرا |
Industrial Engineering |
١ |
Eastern Mediterranean University |
دکتۆرا |
Nutrition and Dietetics |
٢ |
Eastern Mediterranean University |
ماستەر |
Physiotherapy and Rehabilitation |
١ |
Eastern Mediterranean University |
دکتۆرا |
Tourism Management |
١ |