رۆژی دوو شەممە ٢٠١٦/١/٢٥ ، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (ژینۆ رؤوف علی) بە ناونیشانی (Evaluation of Nurses Performance toward patients with Ischemic Heart Disease at Cardiac Specialty Hospital in Slemani City) و بەسەرپەرشتی (د.سمیر یونس لافی) مامۆستا لە زانکۆی راپەڕین گفتوگۆی لەبارەوە کرا .
لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو وەک بەشێک لەپێویستییەکانی پێدانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری پەرستاری دا کراو لە ئەنجامدا بە پلەیەکی شایستە پەسەندکرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین-ەوە پیرۆزبایی لە خوێندکار (ژینۆ رؤوف علی ) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەرستاری دا ، بە هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان و گەلی کوردو کوردستان.
لیژنە گفتوگۆ پێکهاتوون لە بەڕێزان :
* پ.د. بتول امین جدوع / سەرۆکی لێژنە / زانکۆی بغداد/ کۆلێژی پەرستاری.
* پ.ی.د. وداد کامل محمد / ئەندام / زانکۆی بغداد/ کۆلێژی پەرستاری.
* د. ڤیان عفان نقشبندی / ئەندام / زانکۆی هەولێری پزیشکی/ کۆلێژی پزیشکی.
* د. سمیر یونس لافی / سەرپەرشتیار و ئەندام / زانکۆی ڕاپەڕین / سکوڵی پەرستاری.