دوای هەوڵێکی زۆر و لە هەنگاوێکی نوێ و ناوازەدا، زانکۆی راپەڕین، (رێبەری خوێندکاری زانکۆ ٢٠١٥- ٢٠١٦)، کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە سەرجەم بەش و قۆناغەکان ئامادەکراوە، وەک سەرەتا لە ماڵپەڕی زانکۆ بڵاوی دەکاتەوە.
(رێبەری خوێندکاری زانکۆ) نامیلکەیەکی رێنیشاندەر و فرە بابەتە بۆ خوێندکاران، بۆ بەرچاوڕوونی خوێندکاران و لە دوتوێی زیاتر لە ١٠٠ لاپەڕە لەلایەن فەرمانگەی یاریدەدەرێتیی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ئامادەکراوە.
بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی رێبەرەکە کلیک لێرە بکە
پ.د.محمد عەلی عبداللە، سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا لەو رێبەرە دەڵێت "وه‌ك سه‌ره‌تايه‌ك به ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانين كه ئاگادارتان بكه‌ينه‌وه له هه‌ندێ رێنمايى و بڕيارى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه كۆكراونه‌ته‌وه له‌م ناميلكه‌يه‌ى به‌رده‌ستتانه به مه‌به‌ستى به‌رچاوڕوونى و به‌ئاگابوون و پابه‌ندبوونتان له‌م قۆناغه نوێيه‌ى خوێندندا".
دواتر د.هێرش رەسوڵ موراد لە وتارێکدا بە ناونیشانی (قۆناغی نوێ، له‌به‌رده‌م ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیی نوێدایه)، دەربارەی رێبەرەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئه‌م نامیلکه‌یه، (رێبه‌ری خوێندکاری زانکۆ)یه، که زانکۆی راپه‌ڕین بۆی ئاماده‌کردوون، تاکو به‌هۆیه‌وه به‌رچاوتان سه‌باره‌ت به ژیانی زانکۆ رۆشن بێت، و سه‌ره‌ڕای مێژووی زانکۆمان به گشتی، ئاشنای (مێژوو، دید، په‌یام، بابه‌ته‌کان)ی فاکه‌ڵتی و سکوڵ و به‌شه زانستییه‌کانیشی بن، وه‌کچۆن زانیارییشتان ده‌رباره‌ی به‌رهه‌می به‌شه‌کان هه‌بێت، داخۆ ده‌رچوی هه‌ریه‌ک له‌و به‌شانه چۆن ده‌توانن چ له که‌رتی گشتی و چ له که‌رتی تایبه‌ت دا، بازاڕی کار بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه؟
هه‌ر له‌م رێبه‌ره‌دا، رێنماییه پێویسته‌کان بۆ خوێندکار، ساڵنامه‌ی زانکۆ، چەند شتێكی تری گرینگی زانكۆ...تاد هاتوون، که هه‌ریه‌کەیان بەپێی خۆی هاوکاری باشتر راپه‌راندنی ئه‌رکه‌کانی زانکۆتان ده‌بێت.
لە کۆتایی رێبەرەکەدا، ئاگادارییەک بۆ خوێندکار و فەرمانبەر و مامۆستا و هەر بەڕێزێک بڵاوکراوەتەوە، و تیایدا هاتووە: ئەم رێبەرە شایەنی دەستکاریکردن و پێداچونەوەیە، بۆیە لە هاتنەئارای هەر گۆڕانکارییەک، یان لە کاتی بونی هەر سەرنج و رەخنەیەك، دەتوانن پەیوەندی بەم ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران/ نوسینگە:
Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Tel.: 07480194267