وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات, کە وڵاتی هەنگاریا (٣٠)سى زەمالەی خوێندنى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بە مەبەستی بەدەستهێنانى بڕوانامەى خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بەم شێوەی خوارەوە:
یەکەم: ماستەر
۱. دەبێت پێشکەشکار لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامۆستا یان فەرمانبەر بێت.
۲. پێویستە پێشکەشکار بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەى هەبێت.
۳. دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە( ٪٦٥) کەمتر نەبێت.
٤. دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
٥. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) هەبێت. (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
٦. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
۷. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
۸. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (١٣٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
۹. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى (٢٠١٦/٢/٢٠) دەبێت.
لە ڕێگەی ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانیت داواکارى پێشکەش بکەیت:
ئەم فۆرمە(https://docs.google.com/forms/d/17b8ECQv4I2ldXDEvsHUcQa4RUtEZABTBtJpJt5-pQBM/viewform?c=0&w=1) بۆ وەزارەتەکەمانە.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەکە سەردانى ئەم وێب سایتە بکە:
تێبینی:
داواکار دەبێت داواکاری پێشکەش بەلایەنی هەنگاریا و وەزارەتەکەمان بکات، چونکە داواکارییەکان لە هەردوولا پڕۆسێس دەکرێت، و تەواوکەری یەکترن.
پسپۆڕییەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر
Agricultural engineering
Astronomy
Food Safety and Quality Engineering
Film Studies
Orchestra Conducting
Ceramic Design
Ethnic and Minority Policy
Classical Musical Instrumental performance
Transportation Engineering
Animation Design
دوەم: دکتۆرا
۱. دەبێت پێشکەشکار لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامۆستا یان فەرمانبەر بێت.
۲. پێویستە پێشکەشکار بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەى هەبێت.
۳. دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە( ٪٧٠) کەمتر نەبێت.
٤. دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
٥. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) هەبێت. (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
٦. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
۷. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
۸. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (٣٢٥) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
۹. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى (٢٠١٦/٢/٢٠) دەبێت
لە ڕێگەی ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانیت داواکارى پێشکەش بکەیت:
ئەم فۆرمە(https://docs.google.com/forms/d/17b8ECQv4I2ldXDEvsHUcQa4RUtEZABTBtJpJt5-pQBM/viewform?c=0&w=1)بۆ وەزارەتەکەمانە.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەکە سەردانى ئەم وێب سایتە بکە:
تێبینی:
داواکار دەبێت داواکاری پێشکەش بەلایەنی هەنگاریا و وەزارەتەکەمان بکات، چونکە داواکارییەکان لە هەردوولا پڕۆسێس دەکرێت، و تەواوکەری یەکترن.
پسپۆڕییەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا
Animal and Agricultural Environmental Science
Materials Sciences and Technology
Biology and Environmental Science
Safety and Security Sciences
Food Sciences
Wood Sciences and Technologies
Dental Sciences
Mechanical Engineering Sciences
Pharmaceutical Sciences
Military Sciences
Theologies
Neuroscience
Military Engineering
Chemistry and Environmental Sciences
Clinical Neurosciences
Environmental Sciences
Transportation Engineering
Molecular- and Nanotechnologies
Landscape Architecture and Landscape Ecology
Psychology