له ڕاگه‌یاندنێكدا كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به خۆشحاڵیه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێستا ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن داوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ پڕۆگرامی (The Hubert H. Humphrey Fellowship Program) ئه‌مریكی كه له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه سپۆنسه‌ری ده‌كرێن و جه‌خت له په‌ره‌پێدانی توانای ڕابه‌رایه‌تی كردن و خزمه‌تگوزاری گشتی ده‌كه‌نه‌وه.لەم پرۆگرامەدا بڕوانامە نابەخشريت بە بەشداربوان.پڕۆگرامه کە خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی ڕێكه‌وتنی ستراتیجی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق ده‌كات و كار بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هه‌ردوولا ده‌كات.
داواكار پێویستە:
• .قۆناغی خوێندنی زانكۆی تەواو کردبيت.
• لانی كەم پێنج ساڵ خزمەتی بەرێوەبردنی هەبێت.
• لێهاتوویی بەرێوەبردن و خزمەتی گشتی بخاتە روو.
• نەبوونی ئەزموون لە ئەمریكا یاخود ئەزموونی دیاریكراو بێت.
• جەخت كردنەوە لە بواری رامیاری گشتی لەجیاتی توێژینەوە یاخود بواری تەكنیكی.
• هەبوونی لێهاتوویی لە نوسین و قسەكردنی ئینگلیزی.
• پێویستە داواكار دانیشتوی عێراق بێت لە ماوەی پێشكەشكردن و هەڵبژاردنی فۆرمەكاندا.
بوارەكانی خوێندنی پرۆگرامی Hubert H. Humphrey بۆ ساڵی 2015-2016
• پێشكەوتنی كشتوكاڵی و ژیانی لادێیی.
• پەیوەندیەكان/ ڕۆژنامەگەری
• پێشكەوتنی ئابووری
• بەرێوەبردنی پەروەردەیی، رامیاری و پلان دانان
• ئابووری و بەرێوەبردنی بانك
• بواری خوێندنی باڵا
• سیاسەتی رووبەروو بوونەوەی نەخۆشی ئایدز
• بەرێوەبردنی سەرچاوە سروشتیەكان
• یاسا‌و مافەكانی مرۆڤ
• سەرچاوە سروشتیەكان، ژینگە پارێزی، گۆرانی كەش و هەوا
• سیاسەتی بەرێوەبردن و تەندروستی گشتی
• سیاسەتی لێكۆڵینەوەو بەرێوەبردنی گشتی
• فێركردنی ئینگلیزی وەك زمانێكی بیانی
• رامیاری تەكنەلۆجیاو بەرێوەبردن
لینكی پێشكەش كردن http://apply.embark.com/student/humphrey/fellowship/
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامەكە پەیوەندی بەم ئیمەیلەوە بكە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یاخود بەم ژمارە تەلەفۆنەوە 07704430214 .
دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردن 18/7/2014 ده‌بێت.
زانیاری زیاتر لەم لینكەدا http://www.humphreyfellowship.org/