ڕۆژی ٢٠١٦/٥/٢٧ سەنتەری توێژینەوەی سیاسەتی کۆمەڵایەتی زانکۆی میدڵ_سەکس لەوڵاتی بەڕیتانیا بە هاوکاری پەیمانگای بەریتانی بۆ خوێندنی عێراقی، کۆنفرانسێک بۆ کۆچی کوردان سازدەکەن، توێژەران و مامۆستایان له زانکۆکانی کوردستان دەتوانن بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن، ئامانج لە سازدانی ئەم کۆنفرانسە کۆکردنەوەی توێژەرانە لە بوار و پسپۆڕییە جیاجیاکاندا کە لەسەر کوردانی تاراوگە کاردەکەن، تا بتوانن ئاڵوگۆڕی توێژینەوە و دۆزینەوە نوێکانیان و شارەزایەکانیان دەربارەی هۆکارەکانی کۆچی کوردان لە وڵاتی خۆیانەوە بۆ وڵاتانی دیکە و بەپێچەوانەوە گەڕانەوە بۆ وڵات تاوتوێ بکەن و پێشکەشی بکەن .
چۆنێتی پێشكەشكردنی پوختەی توێژینەوەكه:
داوا لە توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ دەکەین كه بەشداری كۆنفرانسەكه بكەن و هاوكار بن، لەرێگەی پێشكەشكردنی پوختەی كار و توێژینەوەكانیان. چوارچێوەی كاری كۆنفرانسەكه كه دەربارەی كێشەكانی كۆچی كوردانه لەخاكی خۆیانەوه بۆ وڵاتانی دیكەو بەپێچەوانەشەوه گەرانەوەیانه بۆ نیشتیمان.
چۆن توێژینەوە و بیرۆكەكانت پێشكەش دەكەیت بۆ پەسەندكردن:
پێویستە پوختەی توێژینەوە و بیرۆكەكانتان "بەزمانی ئینگلیزی" بێت، له (300) وشه زیاتر نەبێت، لەرێگەی ئەم لینكەوه توێژینەوە و بیرۆكەكانتان پێشكەش بکەن:
http://www.mdxmigration.wordpress.com/kurdishconference2016
تێبینی:
بۆ بەشداریكردن لەو كۆنفرانسه هیچ بڕه پارەیەك وەرناگیرێت بەڵام سەرجەم كەس و لایەنی بەشدار دەبێت خۆیان خەرجی و رێوشوێنی مانەوەیان و گەشتكردنیان لەئەستۆ بگرن.
كاتەكانی پێشكەشكردن و كۆتایی هاتن:
- كۆتا كاتی پێشكەشكردنی پوختەی بیرۆكەو توێژینەوەكان ٢٠١٦/٢/١
- كاتی وەرگرتنەوەی وەڵامی پرۆژه پەسەندكراوەكان ٢٠١٦/٢/١٩
- كاتی بەستنی كۆنفرانسەكه ٢٠١٦/٥/٢٧
بۆ زانیاری زیاتر دەبارەی کۆنفرانسەکە کلیک لێرە بکە