بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفیی خوێندكاران و، هاندان و راهێنانیان لەسەر توێژینەوەی زانستی و، دروستكردنی توێژەری سەركەوتوو، فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بەهاوكاریی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ، (یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین) سازدەكات، بۆیە لە ئێستاوە داوا لەو خوێندكارانە دەكەین كە ئارەزومەندن بە (توێژینەوەی دەرچوون)یان لە كۆنفرانسەكەدا بەشدار بن، رەچاوی ئەم مەرج و رێنماییانە بكەن:
-بابەتی توێژینەوەكە جێبایەخی ژیان و كۆمەڵ بێت.
-توێژینەوەكە لەسەر بنەمای زانستی و بە رەچاوكردنی رێنماییەكانی رێبەری توێژینەوەی دەرچون لە زانكۆی راپەڕین ئەنجامدرابێت.
-خوێندكاری توێژەر توانای پێشكەشكردنی توێژینەوەكەی بە پڕۆگرامی (پاوەرپۆینت) و خستنەڕووی داتا و شرۆڤەكردنی بابەتەكەی هەبێت.
-لەو بەشە زانستییانەی كە رێیان پێدراوە، خوێندكاران دەتوانن بە (٢) یان (٣) خوێندكار توێژینەوەیەك ئەنجام بدەن.
رێكەوتە گرنگەكانی كۆنفرانس:
- دواكات بۆ پێشكەشكردنی پڕۆپۆزەڵی توێژینەوەكە: ٢٠١٦/٤/٢
- كاتی ئاگاداركردنەوەی پەسەندكردنی پڕۆپۆزەڵی توێژینەوە: ٢٠١٦/٤/٧
- كاتی ئاگاداركردنەوەی پەسەندكردنی تەواوی توێژینەوەكە: ٢٠١٦/٥/١
- كاتی ئاگاداركردنەوەی توێژەر بۆ پەسەندكردنی توێژینەوەكەی: ٢٠١٦/٥/٧
- دواكات بۆ ئەنجامدانی چاككردنی داواكراو لە توێژینەوە پەسەندكراوەكاندا: ٢٠١٦/٥/١٠
- رۆژەكانی كۆنفرانس: ١٦-٢٠١٦/٥/١٧