University of Raparin Logo

پێشانگایەکی گەورەی کتێب لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی ڕۆشنبیری و وەرزشی زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستێ بەکردنەوەی پێشانگایەکی کتێب لە فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەین.

لە پێشانگاکەدا (۷۰۰) ناونیشانی جیاواز بە داشکاندنی (۳۰٪) پێشکەشی خوێنەران دەکرێت، ئەم پێشانگایە ڕۆژی یەک شەممە ۲۰۱٦/۱/۳۱ دەکرێتەوە بۆ ماوەی (۱٥) ڕۆژ تاوەکو ۲۰۱٦/۲/۱٥ بەردەوام دەبێت، پێشانگاکە ڕۆژانە لە کاتژمێر (۹)ی سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر (٤)ی عەسر پێشوازی لە خوێنەران دەکات .