راگەیەنراوێک لە زانکۆکانی "سلێمانی، ڕاپەرین، کۆیە، گەرمیان، ھەڵەبجە، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، چەرمۆ، دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی" .
بابەت/ خشتەی نوێی مووچە
لە سۆنگەی دلسۆزیمانەوە بۆ گەلەکەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێویستمانزانی ھەڵوێستی خۆمان رابگەیەنین بەرامبەر لیستی نوێی مووچە، کە ڕاگەیەنراوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، راشکاوانە دەستبخەینە سەر ئەو کیشەو مەترسیانەی لە ئایندەدا رووبەرووی ھەرێمەکەمان دەبیتەوە بە تایبەت سێکتەری خویندنی باڵا .
سەرەتا ئەوەی گومانی تیدا نیە ئەوەیە کە موچەی فەرمانبەران بەرێژەیەکی ئێجگار زۆر و چاوەروان نەکراو کەمکراوەتەوە کە پێداویستییە بنەرەتییەکانی فەرمانبەران دابین ناکات ، وە مامۆستایانی زانکۆش زۆرترین رێژە لە مووچەکانیان کەمکراوەتەوە ، کە ئەمەش سەرباری ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین ناکات ژینگەی خوێندن ئالۆز دەکات، چونکە رۆر ئەستەمە مامۆستا بتوانێ بە ئەرکی زانستی خۆی ھەڵسی وانە بلێتەوە و تویژینەوە ئەنجام بدات لە کاتیکدا ژیانی خۆی و خێزانی لە مەترسیدا بیت، حکومەتی ھەریم سەدەھا ملیۆن دۆلاری خەرجکرد بۆ تواناسازی و ھێنانی تواناکان لە دەرەوەی کوردستان و عیراق، بەلام مامەڵەکردن لەگەڵ زانکۆدا بەپێی ئەم لیستی مووچەو رێنماییانەی ئێستای وەزارەتی دارایی نەک تواناکان ناھێڵێ بەڵکو فشار دەخاتە سەر تواناکانی ھەرێم بۆ ئەوەی بەرەو ھەندەران بڕۆن و کوردستان بەجێبھێڵن.
ئەوەی کیشەی ژینگەی خوێندن لە زانکۆدا قوڵتر دەکاتەوە نەدانی دەرماڵەی خوێندکارانە کە ژمارەیەکی ئێجگار زۆریان لەبەر کەم دەرامەتی ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن ، چونکە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان مووچەیە و براوە و دەرمالەیە نەدراوە، ئیتر چۆن دەتوانن بەردەوام بن لە خوێندن؟
ھۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکان ھەرگیز بەرھەمی نابیت لەکاتێکدا نە مامۆستا و نە خوێندکار و نە ئەو فەرمانبەرەی کاری تیدا دەکات گیرفانیان خاڵی بێت و بە دەست نەبونی و کەم دەرامەتیەوە بناڵێنن.
ئیمە لەو کاتەی پشتگیری خۆمان رادەگەیەنین بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان بە پێویستی دەزانین کە حکومەت ئاگادار بکەینەوە لەو مەترسیە گەورەیەی رووبە رووی زانکۆکان بۆتەوە، زانکۆش لە ھەموو دنیا مەلبەندی زانست و پێشکەوتنە و ناکرێ بەم شێوازە و رادەیەی ئێستا باجی قەیرانی دارایی بدات، کە باجەکەی لە ئایندەدا گەورەتر و گشتگیر تر دەبیت ، لە ئەزموونی وڵاتاندا و لە قەیرانی داراییدا پێگەی زانکۆ ھەمیشە پارێزراو بووە چونکە کاتی کاری زانستی لە زانکۆکان بە پیی پێوەرە جیھانیەکان بە سەعات دەستنیشان کراوەو دواکەوتنی ھەفتەیەک کارێکی زۆر نەرینی دەکاتە سەر مان و نەمانی شەرعیەتی ھەر زانکۆیەک.
وە لەسەرو ھەموو ئەمانەی کە ئاماژەمان پیکرد پێدانی موچە بەپێی ئەو لیستەی راگەیەنراوە ئاشتەوایی کۆمەلایەتی و ئاسایشی نەتەوەیی دەخاتە ژێر مەترسیەوە و پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم قۆناغەکانیدادەوەستێنێت ، بۆیە پشتگیری خۆمان رادەگەیەنین بۆ ھەڵویستی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران، وە داواکارین حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر بەپەلە پێداچوونەوە بکات بەو لیستەدا و بە شێوازیک رێکیبخات کە پارێزگاری لە ژیان و گوزەرانی خەلک بکات و بە تەقدیرەوە تەماشای خۆڕاگریان بکات کە ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ بەبێ مووچە دەوامیان کردووە، وە کاری جدی بکات بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی دارایی .
د. وە لی محمود حمد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە
د. محمد علی عبداللە
سەرۆکی زانکۆی راپەرین د. سەلاحەدین سعید علی
سەرۆکی زانکۆی سلیمانی د. خسرو عبداللە علی
سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە
سەرۆکی زانکۆی کۆیە
د. محمد علی عبداللە
سەرۆکی زانکۆی راپەرین د. سەلاحەدین سعید علی
سەرۆکی زانکۆی سلیمانی د. خسرو عبداللە علی
سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە
د. ئالان فریدون علی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی د. سە لاح رەزا سعید
سەرۆکی زانکۆی چە رمو د. فاروق عبداللە کریم
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی د. سە لاح رەزا سعید
سەرۆکی زانکۆی چە رمو د. فاروق عبداللە کریم
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان
د. پولا خانەقا
سە رۆکی دەستەی کوردستانی
سە رۆکی دەستەی کوردستانی