باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت ئێستا ماوەی پێشكەشكردن بۆپرۆگرامی ڕابەرانی دیموكراسی/ پرۆگرامی گەنجانی سەركردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠١٦ كراوەیە.
پرۆگرامەكە كەلەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە پارەدار دەكرێت و لەلایەن ڕێكخراوی ۆرلد لێرنینگەوە جێبەجێدەكرێت, هەل بۆ ڕابەرانی تازە پێگەیشتووی كۆمەڵگای مەدەنی و چالاكەوانانی دیموكراسی دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی ماوەیزیاتر لە سێ مانگ لەئەمەریكا بەسەربەرن (ئەوانەی ئاستی زمانی ئینگلیزیان بەرزە) یان لە لوبنان( بۆ ئەوانەی ئاستی زمانی عەرەبیان بەرزە) بۆ ئەوەی لێهاتوویی ئەكادیمیان بەرەو پێش بەرن و لەهاوتاكانیانەوە زیاتر فێربن و تۆڕبەندیان لەگەڵدا دروست بكەن.
بەشی عەرەبی پرۆگرامەكە لە لوبنان دەبێت لەمانگی تەمموز بۆ تشرینی یەكەمی ٢٠١٦ , وە بەشی ئینگلیزی پرۆگرامەكە لە ئەمەریكا بەڕێوەدەچێت لە مانگی ئەیلول تا كانوونی یەكەمی ٢٠١٦، ئەوانەی بۆ بەشی ئینگلیزی پرۆگرامەكە هەڵدەبژێردرێن دەبرێن بۆ ئەمەریكا بۆ ئەوەی بۆ پێنج هەفتەی ئەكادیمی یەكەم لە زانكۆی ڤێرجینیا لە چارلۆتسڤیل بەسەربەرن, ئەوانەشی بۆ بەشی عەرەبی پرۆگرامەكە هەڵدەبژێردریّن دەبردرێن بۆ لوبنان بۆ ئەوەی بەشی ئەكادیمی پرۆگرامەكە لە زانكۆی ئەمەریكی لەبەیروت بەسەربەرن. بەشداربووانی هەردوو بەشی پرۆگرامەكە (ئینگلیزی و عەرەبی) دواتر لەو ڕیكخراوانەدا بۆ ماوەی نۆ هەفتە جێگەیان دەكرێتەوە كە هاوتەریبن لە گەڵ حەزە پرۆفێشناڵیەكانیان هەم لە واشینتۆن وە هەم لە بەیروت.
بۆ هاندانی بەردەوامی پرۆژەكەو فراوانكردنی كاریگەریەكانی دواتر بەشداربووان پرۆگرامی بەدواداچوون دروست و جێبەجێدەكەن لە كۆمەڵگاكانیان. پلانی پرۆگرامەكانی بەدواداچوون لەماوەی پرۆگرامەكەیا دادەنرێت و ئامادە دەكرێت.
پێداویستیەكانی وەك هۆتێل و گواستنەوەو دەرماڵەیەكیش بۆ خەرجی خواردن و ڕووداوی نەخوازراو دابین دەكرێت. پرۆگرامەكە هەموو تێچوونەكانی گواسنتەوەی نێودەوڵەتی و ناوەكی پەیوەست بەپرۆگرامەكە لەخۆدەگرێت.
مەرجە داواكراوەكان:
پرۆگرامەكە بۆ ئەو پێشكەشكارانە كراوەیە كە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 40 ساڵی دایەو ئاستێكی باشی زمانی ئینگلییزی یان عەرەبی دەزانن. پێشكەشكاران هەروەها دەبێت بەلای كەمەوە پێنج ساڵ تەجروبەی كاری پرۆفێشناڵیان هەبێت و هەروەها تواناو پاپەندیشیان هەبێت بۆ گواستنەوەی ئەو تەجروبەیەی لە پرۆگرامەكەوە فێری دەبن بۆ پەرەپێدان و جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك كە سود بەڕێكخراوێك یان كۆمەڵگایەك یان سێكتەرێك لەوڵاتەكەی خۆیان بگەیەنێت.
پێشوازی لەو پێشكەشكارانە دەكەین كە خاوەنی توانای باشی پەیوەندی بەستن و هەڵسوكەوتن و توانای سەلمێنراوی ڕابەرایەتیان هەیەو دەتوانن لە كەلتوری جیاوازا هەڵبكەن و پاپەندیان بۆ پرۆگرامەكەو پرۆگرامی بەدواداچوون هەیە. كاندیدەكانمان لە كەسانی هەمەجۆر لەڕووی باكگراوندی سیاسی و ئیتنیكی ڕێكخراوەییەوە هەڵدەبژێرین. هەروەها ئامانجمانە تەوازنی جێندەری ڕابگرین. بۆ هەڵبژاردنی كاندیدەكان پشت بە چەند پێوەرێكی ڕوون دەبەستین لە هەڵسەنگاندنی داواكاریەكان وەك:
پیشاندانی پابەندیەكی بەهێز بۆ بوون بە ڕابەری گۆڕانكاریەكی ئەرێنی لەكۆمەڵگاكەتدا.
پیشاندانی لێبووردەیی و ویست بۆ ئەوەی بەهەماهەنگی كار لەگەڵ كەسانی ترلەگروپەكەتدا بكەی بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی لەسەر بنەمای جێندەرو ئیتنیك و ئایین وبیری سیاسی و باری ئابوری و كۆمەڵایەتی.
حەزكردن بەبەشداریكردن لەپرۆگرامەكەو گواستنەوەو هاوبەشی پێكردنی تەجروبەكەت لەگەڵ كەسانی تر.
پابەندبوون بە جێبەجێكردنی پرۆگرامی بەدواداچوون.
چۆنیەتی داواكاری پێشكەشكردن:
ئارەزوومەندان دەتوانن فۆڕمی تابیەت بەپڕۆگرامەكە كە لەم لینكانەی خوارەوە بەردەستە پڕبكەنەوە.
(http://photos.state.gov/libraries/iraq/231771/PDFs/ldf_app_english.docx (DOC 76 KB
(http://photos.state.gov/libraries/iraq/231771/PDFs/ldf_app_english.pdf (PDF 172 KB
هەروەها دەتوانن فوڕمی ڕیفێرێنس لەم لینكانەی خوارەوە بەدەست بێنن.
(http://photos.state.gov/libraries/iraq/231771/PDFs/ldf_reference_english.docx (DOC 60 KB
(http://photos.state.gov/libraries/iraq/231771/PDFs/ldf_reference_english.pdf (PDF 144 KB
دواكات بۆ داواكاری پێشكەشكردن ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 5ی ئازاری 2016ەیە.
بۆ پرسیار پەیوەندی بەم ئیمەیڵەوە بكەن:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
داواكاری ئەو كەسانەی كە دەستكەوتی پرۆفێشناڵی هاوشێوەیان هەیەو پێشتر نەچوون بۆ ئەمەریكا زیاتر لەبەرچاودەگیرێت.هانتان دەدەین بۆ ئەوەی زوو داواكاری پێشكەش بكەن. تكایە ئاگاداربن بەهۆی زۆری پێشكەشكارانەوە تەنها پەیوەندی بەوانەوە دەكەین كە چانسی زۆر باشیان هەیە بۆ پرۆگرامەكە هەڵبژێردرێن.