University of Raparin Logo

بەخۆڕایی ‌هه‌لی‌ خوێندنی‌ باڵا له‌ سێ‌ وڵات بەدەست بهێنن

چاپکردن ئیمەیڵ

ئه‌كادیمیای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی‌ و په‌ره‌پێدان هه‌لی‌ خوێندنی‌ باڵا له‌ سێ‌ وڵات بۆ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عیراق له‌ سێ‌ وڵات راده‌گه‌یه‌نێت و پاره‌ی خوێندن و زمان و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌كادیمیاكه‌دایه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌كادیمیای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی‌ و په‌ره‌پێدان (IALD) هه‌لی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ له‌ زانكۆكانی‌ وڵاتانی‌ (توركیا، مالیزیا و سودان) راگه‌یاند. ئه‌كادیمیای‌ (IALD) بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ ٢٠١٦-٢٠١٧ هه‌لی‌ خوێندنی‌ بۆ به‌شه‌كانی‌ (یاسا - زانستی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان - كارگێڕی و به‌شه‌كانی - ئابووری و به‌شه‌كانی - مێژوو - كۆمه‌ڵناسه‌ - ده‌روونزانی - راگه‌یاندن و به‌شه‌كانی) راگه‌یاندووه‌. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ پاره‌ی خوێندن و زمان و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ ئه‌ستۆی ئه‌كادیمیاكه‌ ده‌بێت.
مه‌رجه‌كانی‌ پێشكه‌شكردنی‌ داواكاری‌ :

•    خوێندكار هه‌ڵگری‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی‌ بێت.
•    نابێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت بخوێنێت، له‌ زانكۆیه‌كی‌ تر ده‌ستی‌ به‌ خوێندن كردبێت.
•    پێویسته‌ خوێندنی‌ ته‌واوكردبێت یان له‌گه‌ڵ‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا خوێندن ته‌واو بكات.
•    باری‌ ته‌ندروستی‌ باش بێت و بتوانێت گه‌شت بكات و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات خوێندن ته‌واو بكات.
•    پێویسته‌ خۆی‌ ته‌رخان بكات بۆ خوێندنه‌كه‌ی‌.
•    ئه‌كادیمیا پابه‌ند نییه‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ خوێندن، له‌ حاڵه‌تی‌ پێویستدا نه‌بێت.
•    پێویسته‌ داواكار پابه‌ندی‌ به‌رنامه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ (په‌ره‌پێدان و بنیاتنانی‌ تواناكان) بێت.
•    پابه‌ند بێت به‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌كادیمیایه‌وه‌. *مه‌رجه‌ تایبه‌تییه‌كان بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس:
ده‌بێت خوێندكار له‌دایكبووی‌ 1-1-1992 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بێت.
كۆنمره‌ی ئاماده‌یی له‌ %70 زیاتر بێت. *مه‌رجه‌ تایبه‌تیه‌كان بۆ خوێندنی ماسته‌ر:
ده‌بێت خوێندكار له‌دایكبووی‌ 1-1-1988 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌بێت.
تێكڕای نمره‌كانی به‌كالۆریۆس له‌ %65 زیاتر بێت. *مه‌رجه‌ تایبه‌تیه‌كان بۆ خوێندنی دكتۆرا:
ده‌بێت خوێندكار له‌ دایكبووی‌ 1-1-1983 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بێت.
بڕوانامه‌ی ماسته‌ری زۆرباشه‌ بێت.
فۆڕمی پڕكردنه‌وه‌ له‌ 1-3-2016 ده‌ست پێده‌كات.

بۆ زانیاری زیاتر و شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری کلیک لەم بەسەرە بکە