وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەلی گواستنەوەی ڕاژەی (14) چواردە فەرمانبەر بۆ ئەم پسپۆریانەی خوارەوە لەسەر میلاكی وەزارەتە جیاجیاكانی تری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەر میلاكی زانكۆی راپەڕین ڕادەگەیەنێت.
ئەو فەرمانبەرانەی خوازیارن بەگواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر میلاكی زانكۆی ڕاپەڕین و مەرجەكانیان تێدایە دەتوانن "سی ڤی" و لارینەبوونی فەرمانگەكەیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. )یاخود بیهێنن بۆ زانكۆی راپەڕین كەمپەسی رانیە، سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و راگەیاندن.
- دواكات بۆ پێشكەشكردنی داواكاری (٢٠١٦/٢/٢٩) دەبێت.
پسپۆڕییەكان:
(4) چوار فەرمانبەر لە پسپۆڕی راگەیاندن بۆ رادیۆی دەنگی زانكۆی راپەڕین:
مەرجەكان:
1-هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت یاخود ئەزموونی كاری رۆژنامەوانی لە (4) ساڵ كەمتر نەبێت.
2-لانیكەم (2) ساڵ خزمەتی لەم بوارەدا هەبێت لەفەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم.
3-لارینەبوونی فەرمانگەكەی بهێنێت.
4-دوای گواستنەوەی راژەكەی لانیكەم تا (2) ساڵ داوای مۆڵەتی خوێندن نەكات.
5-بۆ ماوەی (5) ساڵ داوای گواستنەوەی راژەكەی نەكات بۆ هیچ فەرمانگەیەكی تر.
6-شارەزایی هەبێت لەمۆنتاژو بەتایبەتیش پڕۆگرامەكانی (Radio Boss, Adobe Audition, Cool Edit Pro).
7-شارەزایی هەبێت لەنووسینی هەواڵ و راپۆرتی رۆژنامەوانی بۆ رادیۆ.
8-شارەزایی و توانای بەڕێوەبردن و ئامادەكردن و پێشكەشكردنی بەرنامەی رادیۆیی هەبێت.
9-توانایەكی باشی دەنگی هەبێت بۆ كاری تۆماركردن و خوێندنەوەی هەواڵ و پێشكەشكردنی بەرنامەی رادیۆیی.
10-بەشدار بوو دەچێتە كێبڕكێ-ەوە لەسەر (ساڵانی خزمەت، كۆنمرەی دوا بڕوانامە، شارەزایی و ئەزموون لەپسپۆڕیەكەی، شارەزایی لەزمانی ئینگلیزی و عەرەبی و شارەزایی لەكۆمپیوتەر، چاوپێكەوتنی لیژنە). كە بۆ هەریەكێكیان پێویستە خوازیار بەڵگەی پێویستی هەبێت.
(6) شەش شۆفێر بۆ سەرۆكایەتی زانكۆ:
مەرجەكان:
1-لانیكەم (2) ساڵ خزمەتی لەم پیشەیەدا هەبێت لەفەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم.
2-لارینەبوونی فەرمانگەكەی بهێنێت.
3-مۆڵەتی شۆفێری هەبێت لەجۆری (مۆڵەتی گشتی).
4-بۆ ماوەی (5) ساڵ داوای گواستنەوەی راژەكەی نەكات بۆ هیچ فەرمانگەیەكی تر.
5-شارەزایی هەبێت لەبواری میكانیكی ئۆتۆمبێل.
6-بەشداربوو دەچێتە كێبڕكێ-ەوە لەسەر (ساڵانی خزمەت، شارەزایی لەپیشەكەی، چاوپێكەوتنی لیژنە) كە بۆ هەریەكێكیان پێویستە خوازیار بەڵگەی پێویستی هەبێت.
(4) پیشەوەر بەم مەرج و لەم بوارانەی خوارەوە:
یەك: (2) فەرمانبەر لەبواری ئاو و ئاوەڕۆ:
مەرجەكان:
1-لانیكەم (2) ساڵ خزمەتی لەم پیشەیەدا هەبێت لەفەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم.
2-شارەزایی تەواوی هەبێت لەبواری ئاووئاوەڕۆ و پێشتر كاری كردبێت.
3-لارینەبوونی فەرمانگەكەی بهێنێت.
4-بۆ ماوەی (5) ساڵ داوای گواستنەوەی راژەكەی نەكات بۆ هیچ فەرمانگەیەكی تر.
5-بەشداربوو دەچێتە كێبڕكێ-ەوە لەسەر (ساڵانی خزمەت، شارەزایی لەپیشەكەی، چاوپێكەوتنی لیژنە) كە بۆ هەریەكێكیان پێویستە خوازیار بەڵگەی پێویستی هەبێت.
دوو: (1) فەرمانبەر لەبواری نەجاڕی (دارتاشی):
مەرجەكان:
1-لانیكەم (2) ساڵ خزمەتی لەم پیشەیەدا هەبێت لەفەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم.
2-شارەزایی تەواوی هەبێت لەبواری دارتاشی و پێشتر كاری كردبێت.
3-لارینەبوونی فەرمانگەكەی بهێنێت.
4-بۆ ماوەی (5) ساڵ داوای گواستنەوەی راژەكەی نەكات بۆ هیچ فەرمانگەیەكی تر.
5-بەشداربوو دەچێتە كێبڕكێ-ەوە لەسەر (ساڵانی خزمەت، شارەزایی لەپیشەكەی، چاوپێكەوتنی لیژنە) كە بۆ هەریەكێكیان پێویستە خوازیار بەڵگەی پێویستی هەبێت.
سێ: (1) فەرمانبەر لەبواری ئاسنگەری:
مەرجەكان:
1-لانیكەم (2) ساڵ خزمەتی لەم پیشەیەدا هەبێت لەفەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم.
2-شارەزایی تەواوی هەبێت لەبواری ئاسنگەری و پێشتر كاری كردبێت.