پرۆگرامی زەمالەی مینا کە تایبەتە بە ووڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا زەمالەی خوێندن دەبەخشێتە ١٠ ووڵات. کۆڕسەکانی زەمالەکە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت و خەرجییەکانی لەلایەن حکومەتی هۆڵەنداوە دابین دەکرێت.
ئامانجی کردنەوەی ئەم زەمالەیە:
ئامانج لەکردنەوەی ئەم زەمالەیە بریتییە لە فەراهەمکردنی ئاڵ و گۆری دیموکڕاسی لەنێوان ووڵاتانی بەشداربوو لە پڕۆگرامەکەدا، هەروەها دەرفەتێکیشە بۆ وەگەڕخستن و بەرهەمهێنانی تواناکان لەڕێگەی کاری ڕێکخراوەیی و هاندانی فەرمانبەران بۆ بەشداریکردن لە کۆرسە کورتخایەنەکان لەبوارە جیاجیاکاندا، زەمالەکە کۆڕسی کورتخایەن لەخۆدەگرێت بەشێوەی ٢ بۆ ١٢ هەفتە .
ئەو ووڵاتانەی دەتوانن بەشداربن:
-جەزائیر
-میصر
-عێڕاق
-ئوردون
-لوبنان
-لیبیا
-مەڕاکیش
-عومان
-سوریا
-تونس
بوارەکان:
- ئابوری
- بازرگانی
- بەڕێوەبردن و ژمێریاری
- کشتوکاڵ وبازرگانی
- بیرکاری
- زانستە سروشتییەکان و زانستی کۆمپیوتەر
- ئەندازیاری
- یاسای بەڕێوەبردنی گشتی
- بەڕێوەبردنی گشتی و سەلامەتی
- زانستە مرۆڤایەتییەکان
- زانستە کۆمەڵایەتییەکان
- پەیوەندی و هونەر
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامەکەو چۆنییەتی پێشکەشکردنی داواکاری کلیك لە سەر ئەم بەستەرە بکە:
https://www.studyinholland.nl/scholarships/highlighted-scholarships/mena-scholarship-programme