دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەکردنەوەی خوێندنی ئێوران له زانکۆ حکومییەکانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۱٥-۲۰۱٦)، زانکۆی ڕاپەڕین وەک زانکۆیەکی حکومی لهپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دهرچووانی ۱۲ی ئامادهیی و سەرجەم ئهو بهڕێزانهی خوازیاربوون له"خوێندنی ئێواران" درێژه به قۆناغەکانی خوێندنیان بدهن، زانكۆی ڕاپەڕین بڕیاریدا بەکردنەوەی "حەوت بەش" لە خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی خویندنی (٢٠١٥-٢٠١٦)، لەهەردوو فاکەڵتی (زانستەمرۆڤایەتییەکان و پەروەردە/قەڵادزێ).
لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووان و فێرخوازان فۆڕمی خۆتۆمارکردنیان بۆ خوێندن لە بەشەکانی ئێوارانی زانکۆی ڕاپەڕین پڕکردۆتەوە و چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ناوەکانیان دەکەن.
سەبارەت بەکاتی ڕاگەیاندنی ناوەکان بەڕێز "دموفق خالید" ڕاگری فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان بەماڵپەڕی زانکۆی ڕاگەیاند: سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ناوەکان بۆ خوێندنی ئێواران لەفاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان بەکۆتا هاتووە، لەم هەفتەیەدا بەشێوەیەکی سەرەتایی ناوەکان ڕادەگەیەنین، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی داواکاری بۆ خوێندن لەبەشی فەلسەفەی فاکەڵتییەکەمان، ئەو بەشە بۆ ئەمساڵ لەخوێندنی ئێواران ناکرێتەوە، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی فۆڕمی داواکارییان بۆ خوێندن لەم بەشە پڕکردۆتەوە، لە ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە سەردانی تۆمارگای فاکەڵتیمان بکەن، بۆ گۆڕینی فۆڕمی دواکارییان بۆ خوێندن لەبەشەکانی دیکەی فاکەڵیمان، بە پێچەوانەوە مافی خوێندنیان نامێنێت.
سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ناوەکان لە فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ بەڕێز "د.سەردار فتح اللە" ڕاگری فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ وتی : ئێمە کۆمەڵێک ڕێکاری یاساییمان تەواوکردووە و لەئێستادا ناوەکان لەئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕینن چاوەڕوانی ڕەزامەندی ئەنجومەنین بۆ ئەوەی ناوەکان ڕابگەیەنین.