University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدانی کار سێ خولی تایبەت بەبواری گەشەپێدانی تواناکان دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری پەیمانگای ( ئەلەتیک) سێ خولی تایبەت بەبواری گەشەپێدانی تواناکان دەکاتەوە، خولەکان لەلایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی (د.حوزەیفە العمقی) پێشکەش دەکرێت، لەکۆتایی خولەکەدا پەیمانگای (ئەلەتیک) بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە سەرجەم بەشداربووان دەبەخشێت.

خولەکان:

یەکەم / چۆن دەبیت بە ووتاربێژێکی سەرکەوتوو.

 دووەم / ئەتەکێتی قسە کردن و جلو بەرگ لەبەرکردن.

 سێ یەم / خولی زمانەوانی دەماری.

 دەسپێکی خولەکە لە ڕۆژی ٨ و ٩ /٣/ ٢٠١٦ دەبێت

شوێن هۆڵی بۆنەکانی زانکۆی ڕاپەڕین / فەکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت

تێبینی / هەموو کەسێک دەتوانێ بەشداری ئەم خولە بکات لە ناوە و دەرەوەی زانکۆ، بۆ ناونوسین و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی : (07501520501)