University of Raparin Logo

زەمالەی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٦ ڕاگەیەنرا

چاپکردن ئیمەیڵ

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەمالەی تورکیا دەستپێدەکات لە ۲۰۱٦/۲/۲۸ دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ٣١/ ٣/ ٢٠١٦ دەبێت. پڕکردنەوەی داواکاری لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت بۆ بوارەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، کاندیدەکان دەتوانن تەنها بۆ یەك ئاستی خوێندن داواکاری بنێرن کە پەیوەندی بەپسپۆڕییەکەیانەوە هەبێت.

زۆربەی زانکۆکانی تورکیا خوێندن تیایاندا بە زمانی تورکییە، هەرچەندە لە هەندێك لە بەشەکاندا وانەکان بەزمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی دەووترێنەوە، بۆیە ئەو کاندیدانەی دەیانەوێت بە یەکێك لەم زمانانە بخوێنن پێویستە لە تاقیکردنەوەی توانستی نێودەوڵەتیی زماندا بەشداربن وەك GRE, GMAT ...هتد. کاندیدەکان دەتوانن سەیری زمانی خوێندن بکەن لە زانکۆکاندا لەکاتی گەڕان و هەڵبژاردنی پڕۆگرامەکەدا.

بۆ سەرجەم ئەو بەشداربووانەی زەمالەکە بەدەستدەهێنن " بەوانەشەوە کە بەزمانەکانی ئینگلیزی یان فەرەنسی دەخوێنن" و ئاستی زمانی تورکییان ناگاتە ئاستی C1  پێویستە بۆ ماوەی ساڵێك بەشداربن لە کۆرسی ئامادەکاری زمانی تورکی. 

*زەمالەکە ئەم خەرجییانە لەخۆ دەگرێت

  • ( مووچەی مانگانە بە بڕی ٦٠٠ لیرە بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس، ٨٥٠ لیرە بۆ خوێندکارانی ماستەر، ١٢٠٠ لیرە بۆ خوێندکارانی دکتۆرا )
  • سەرجەم کرێی خوێندن
  • کۆڕسی زمانی تورکی بۆ ماوەی یەك ساڵ
  • شوێنی حەوانەوە
  • ڤیزای چوون و هاتن
  • بیمەی تەندروستی

 *مەرجەکان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس:

  • پێویستە هاوڵاتی ووڵاتێکی دەروەی تورکیا بێت" هەڵگرانی ناسنامەی تورکی ناتوانن داخوازینامە پێشکەش بکەن".
  • ناوی تۆمار نەکرابێت لە هیچ زانکۆیەکی تورکی بۆ ئەو ئاستی خوێندنەی داخوازینامەکە پێشکەشدەکات.
  • خوێندنی ئامادەیی تەوا کردبێت.
  • تەمەنی لەخوار ٢١ ساڵییەوەبێت و بەرواری لەدایك بونەکەی کەمتر بێت لە ١/ ١ / ١٩٩٤.
  • بۆ پسپۆڕییە بزیشکییەکان پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆس کەمترنەبێت لە ٩٠% و ٧٠% بۆ پسپۆڕییەکانی تر.
  • باری تەندروستی باشبێت.

*بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەشداربوو دەبێت ئەم مەرجانەی تێدابێت:

  • پێویستە هاوڵاتی ووڵاتێکی دەروەی تورکیا بێت" هەڵگرانی ناسنامەی تورکی ناتوانن داخوازینامە پێشکەش بکەن".
  • ناوی تۆمار نەکرابێت لە هیچ زانکۆیەکی تورکی بۆ هەمان ئەو ئاستی خوێندنەی داخوازینامەکە پێشکەشدەکات.
  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان ماستەری بەدەستهێنابێت لە پێش بەرواری ٣٠ / ٧ / ٢٠١٥
  • بۆ خوێندنی ماستەر تەمەنی ٣٠ ساڵ بێت "واتە بەرواری لەدایكبوونی نەکەوێتە پێش ١/١/١٩٨٥ ".
  • بۆ خوێندنی دکتۆرا پێویستە تەمەنی لەخوار ٣٥ ساڵییەوە بێت" واتە بەرواری لەدایکبوونی نەکەوێتە پێش ١/١/١٩٨٠.
  • کۆنمرەی دوایین بڕوانامەی لە ٧٥% کەمترنەبێت
  • بارودۆخی تەندروستیی باشبێت *بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس
  • فۆڕمی ئۆنلاین
  • بڕوانامەی دەرچوون لە خوێندنگای ئامادەیی" جداری"
  • بڕوانامەی دەرچوون لەخوێندنگەی ئامادەیی " نمرە و ئاست و وانەکانی لەسەربێت"
  • وینەیەك لە بەڵگەنامەی " پاسپۆرت، یان کارتی نیشتیمانی، یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر.."
  • وێنەی پاسپۆرت

 *بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا

  • پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین
  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان ماستەر " جداری"
  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان ماستەر " بەنمرە"
  • وینەیەك لە بەڵگەنامەی " پاسپۆرت ، یان کارتی نیشتیمانی، یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر.."
  • وێنەی پاسپۆرت

بۆ زانیاری زیاتر و پڕکردنەوەی داخوازینامە سەردانی ئەم لینکە بکە:

http://www.turkiyeburslari.gov.tr/index.php/en/haberler/799-2016-turkiye-burslari-basvurulari-basliyor