University of Raparin Logo

زەمالەی کۆڕبەندی ئەوروپی ئەلباچ بانگھێشتی خوێندکارانی کوردستان دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

زەمالەی کۆڕبەندی ئەوروپی ئەلباچ کە یەکێکە لە بەناوبانگترین پلاتفۆرمەکانی ئەوروپا بانگھێشتی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ یەکێک لە (٩) زەمالەی تایبەت بە کۆربەندی ئەمساڵ.

کۆڕبەندەکە لە (٢٠١٦/٨/١٧ تا ٢٠١٦/٩/٢) دەخایەنێت. کۆڕبەندی ئەوروپی ئەلباچ لە ساڵی ١٩٤٥ وەک یەکێک لەڕووداوە سیاسی و ڕۆشنبیریە نێودەوڵەتیەکان لەئەوروپای دوای جەنگ دامەزراوە ، کە تیایدا ساڵانە لە وەرزی ھاویندا زانا و سیاسەتمەدار و ئابووریناسە بەناوبانگەکانی جیھان سەقالی گفتووگۆ دەبن لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ.
ئەوەی جێگای باسە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە نەمسا ڕۆڵی ڕێکخەر دەبینێت لە نێوان خوێندکاران و کۆڕبەندی ئەوروپی ئەلباچ بە کۆکردنەوەی داواکاریەکان و ناردنیان بۆ لیژنەی تایبەتی کۆڕبەندەکە بۆ ھەڵسەنگاندنی و دیاریکردنی کاندیدی سەرکەوتوو.
زانیاری گشتی دەربارەی زەمالەکان:

* بابەتی کۆڕبەندەکە "ڕۆشنگەری نوێ" یە

*وادەی پێشکەشکردن (٢٠١٦/٢/٢٢ تا ٢٠١٦/٣/٣٠)

* زمانی سەرەکی ئینگلیزییە

*بەھای گشتی بۆ ھەر زەمالەیەک ١٣٠٠ یۆرۆیە کە کرێی بەشداریکردن لە ھەموو چالاکیەکانی کۆربەندەکەدا و شوێنی مانەوە و دەرماڵەیەکی ڕۆژانەش لەخۆدەگرێت جگە لەخەرجی گەشتکردن.

* داواکار نابێت تەمەنی لە ٣٠ ساڵ زیاتر بێت لەکاتی پێشکەشکردن.

*دوا وادەی بۆ پێشکەشکردن (٢٠١٦/٣/٣٠) لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

*لە ناوەڕاستی مانگی (٥) لە ڕێگەی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لە نەمسا ئاگادار دەکرێنەوە کە داواکاریەکەتان سەکەوتوو بووە یان نا.

*بۆ پێشکەشکردنی دواکاری پێویستە داواکار دوو فۆرم پڕبکاتەوە : "فۆرمی داواکاری" و "فۆرمێکی سەربار (تەواوکاری)"

بەڵگەنامە پێویستەکان:

١- فۆرمی داواکاری زەمالەکە :دوای پڕکردنەوەی پرێنتی دەکەیت و دواتر سکان دەکرێت و دەنێردرێتەوە بۆ ئیمەیلەکەیان. سەبارەت بە فۆرمی دواکاریەکەش تۆ بۆ ھەفتەی سیمینارەکە خۆت تۆمار دەکەیت (١٧-٢٣ /٨ /٢٠١٦) ،تەنھا ئەو کۆڕانەش ھەڵدەبژێریت کە بە نیازی ئامادە بیت تێیاندا.

٢- نامەی ھاندان (١ لاپەڕە) :کە تیایدا ئاماژە بەم تایبەتمەندیە سەرەکیەکانە دەکرێت:

* بیرو بۆچوونت دەربارەی بابەتەکانی پرۆگرامی ئەمساڵ.

*تێڕوانینەکانت بۆ یەکخستنی ئەوروپی و بیر و بەھاکانی کۆڕبەندی ئەوروپی ئەلباچ.

٣- کورتەی ژیان نامە: کە تیایدا بەڵگەی پەروەردەی ئەکادیمی و ئەزمونی کرداری وچالاکی زیاتری ژیانت دەخەیە ڕوو.

٤- بڕوانامەی جیداری و بڕوانامەی بە نمرە : ئەم بڕوانامانە پێویستە بە زمانی ئەڵمانی یان ئینگلیزی بن ، ئەگەر نا پێویستە کۆپیەکی وەرگێڕدراوی بڕوانامەکان پێشکەش بکەی (پێوست بە مۆرکردنیان ناکات)

٥-توانستی زمانی ئەڵمانی یان ئینگلیزی بە ستانداردی ئەوروپی ئاستی( B2) یان (٦.٥) لە ( IELTS) ی ئەکادیمی (تەنھا بۆ ئەوانەی زمانی یەکەمیان ئەڵمانی یان ئینگلیزی نیە). ئەگەر ئەم بڕوانامانە بە ھەر زمانێکی ترن پێویستە وەربگێڕدرێنە سەر زمانی ئەڵمانی یان ئینگلیزی (پێوست بە مۆرکردنیان ناکات).ئەگەر لە ئێستادا بە زمانی ئەڵمانی یان ئینگلیزی لە زانکۆیەک دەخوێنیت ئەوا پێوستت بە بروانامەی توانستی زمان نیە.

٦-بەخشینی یارمەتی دارایی: فۆرمی سەربار (تەواوکاری) کە پێویستە بە ھەمان شێوەی فۆرمی داواکاری پربکرێتەوەو بنێردرێتەوە ، لەم فۆرمەدا پێویستە بە چەند ڕستەیەک پاساوی دارایی تەواو بخەیتە ڕوو کە بۆچی تۆ ئەم زەمالەت پێویستە، ئەگەر توانیت بە بەڵگە بیسەلمێنیت کە تۆ پشگیری دارایت ھەیە وەک وەرگرتنی خەرجی خویندن ئەوا پێوست بە نوسین و ڕوونکردنەوە ناکات، دوای پرکردنەوەو سکان کردنی لەگەڵ تەواوی بەڵگە نامەکانی تر دەینێریتەوە.

بۆ بینینی وێب سایتی کۆڕبەندی ئەوروپی ئەلباچ سەردانی ئەم بەستەرە بکە:

http://www.alpbach.org/en/forum/2016/

بۆ بینینی لینکی زەمالەکە لەوێب سایتی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم سەردانی ئەم بەستەرە بکە:

http://austria.gov.krd/en/forum-alpbach

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی زەمالەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە:

http://www.alpbach.org/en/

لینکی فۆڕمی داواکاری و فۆڕمی تەواوکاری :

1-Application Form

2- Supplementary Form