ڕێگایەکی بێ هاوتا لە فێربونی زمان و کولتوردا تاقی بکەرەوە کە بیرکردنەوە و متمانە و دونیا بینیت فراوانتر دەکات،ئەو خوێندکارانە تاقی بکەرەوە کە هاوبەشی توانا و سەرنجت دەکەن، وزەی یەکێک لە پەیمانگاکانی توێژینەوە کە لە پێشەنگەکانی جیهانە تاقی بکەرەوە.
-شارەزاییەکانت لە زمانی ئینگلیزیدا باشتر بکە.
-فێری چۆنیەتی سەرکەوتن ببە لە کۆلێژەکانی ئەمریکادا.
-دیمەنەکانی واشنتۆن دی سی و باشووری ڕۆژئاوای ڤێرجینیا ببینە.
پڕۆگرامی شەش-هەفتەیی هاوینەمان بەشێوەیەکی تایبەت دیزاینکراوە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دوو ساڵ خوێندنی کۆلێژیان تەواو کردوە. پرۆگرامەکە تەرکیز دەخاتە سەر ئامادە کردنی خوێندکاران بۆ چوونە ناو پرۆگرامی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ هەڵبژاردەکانی ئەمریکا.وانەکانیشی تەرکیز دەخەنە سەر نووسین و توێژینەوە و قسەکردنێکی نایاب بۆ سەرکەوتن لە زانکۆ.هەروەها یارمەتیدەرتان دەبین بۆ هەڵبژاردنی ئەو زانکۆیەی کە لەگەڵ پێویستیەکانتاندا دەگونجێت، دواتر هاوکارتان دەبین بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و نوسینی نامەی کەسی و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی ( GRE) و تاقیکردنەوەی زانستی کە لە زۆربەی زانکۆ ئەمریکیەکان داواکراوە.
دەربارەی ڤێرجینیا تێک
ڤێرجینیا تێک لە ساڵی ١٨٧٢ دامەزراوە،لەڕووی نێودەوڵەتیەوە بە ئەندازیاری بیناکاری و پڕۆگرامەکانی کشتوکاڵ بەناوبانگە،هەروەها پڕۆگرامی ئاست بەرزی لە بوارەکانی بازرگانی و پەروەردە و هونەر و زانستەکان و سەرچاوە مرۆییەکان و ڤێتێرنەریدا هەیە.ئەم زانکۆیە زیاتر لە ٣١٠٠٠ خوێندکاری فوڵ تایمی هەیە نزیکەی ٣٠٠٠ خوێندکاری نێودەوڵەتین، ڤێرجینیا تێک هەشت کۆلێژو کۆلێژێکی دەرچووانی زانکۆ لەخۆ دەگرێت کا تیایاندا زیاتر لە ٩٠ پڕۆگرامی خوێندنی بەکالۆریۆس و ١٥٠ پڕۆگرامی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا پێشکەش دەکرێت.
پلەبەندی جیهانی :
- پلەی زانکۆکە لە نێوان زانکۆ هەڵبژێردراوەکانی جیهاندا دیاری کراوە لەلایەن ( پلەبەندی زانکۆکانی جیهان لەلایەن QS) و سەنتەری پلەبەندی زانکۆکانی جیهان و ڕاپۆرتی جیهانی و هەواڵی ئەمریکی.
- پلەی ٢٣ یەمی پێدراوە لە لایەن گۆڤاری فابرێ و لە نێوان ٥٠ لە زانکۆ پلە بەرزەکان کە بە پارەن.
- پلەی ٣٨ لە ڕاپرسی ساڵانەی دەزگای زانستی نیشتیمانی بۆ خەرجی توێژینەوەکانی خوێندنی باڵا بە خەرجکردنی نزیکەیی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە چالاکی توێژینەوەدا.
- پلەی ٢١ لە نێوان باشترین کۆلێجەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە ئەندازیاری لە ئەمریکا.
- کۆلێجی پامپلینی بازرگانی بە پلەی ٢٣ یەم دێت.
زانیاری گشتی
بەرواری ئەنجامدانی پڕۆژەکە : ٢٠١٦/٧/٥ - ٢٠١٦/٨/١٣
کاتژمێرەکانی وانە پێگوتن : +٢٣ بۆ هەر هەفتەیەک
شیاویەتی : بەشداربوان پێویستە بە لایەنی کەم دوو ساڵی زانکۆی تەواو کردبێت.
نیشتەجێ بوون : سەرجەم خوێندکاران لە بەشی ناوخۆییدا دەژین لە کەمپەسی ڤێرجینیا تێک.
خزمەتگوزاریە بەردەستەکان:
-- ئامۆژگاری ئەکادیمی
-- ڕێنمایی گەشتکردن
-- ڕێگە پێدان بۆ کتێبخانەی زانکۆ و تاقیگەی کۆمپیوتەر و جیمناستیک
-- دەرفەتەکانی فێربوونی خزمەتگوزاری
-- دەرچوون و چالاکیەکانی تری دەرەوەی مەنهەج.
پۆلەکان:
نوسین بۆ خوێندکارانی زانکۆ:
- ڕاهێنان لەسەر توێژینەوەی ئەکادیمی بکە کە بە گوێرەی بواری توێژینەوەکەت و ئارەزووی خۆت دیزاینکراون.
- فێری یاساکانی نوسینی ئەکادیمی ببە ( ئاماژەکردن بەسەرچاوە ، مافی خاوەنداریەتی، ڕۆشنبیری، سوود وەرگرتن لە ئەنتەرنێت، بڵاوکردنەوەی توێژەرانە)
- گفتوگۆی ئەو نوسینانە بکە کە نمونەی ئەو پرۆسەو ستراتیژانەن کە لە نوسینی ئەکادیمیدا بەکاردێت.
قسەکردنی ئەکادیمی و شارەزاییەکانی پێشکەشکردن (پرێزنتەیشن)
- گەشە بە شارەزاییەکانی گوێگرتن بدە لەرێگەی گفتوگۆ و چاوپێکەوتن و پەخشی میدیایی و محازەرە و فیلمەوە.
- فێری یاساکانی پێشکەشکردن و مێزگرد و گفتوگۆی ناو کۆڕو گروپی بچوک ببە.
- وشەی ئەکادیمی و پیشەیی و ڕۆژانەی زیاتر فێر ببە.
پێشکەشکردن بۆ زانکۆکان:
- ئەو جۆرە زانکۆ و کۆلێژانە بدۆزەرەوە کە لەگەڵ پێویستیەکانتدا دەگونجێن.
- فێربە کە چۆن وا لە داواکاریەکەت بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکەی کە دەرکەوێت (دیار بێت لە ناو داواکاری تردا)
- فێربە کە چۆن خەرجی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بە دەستدەهێنی.
تێچووی پڕۆگرامەکان:
فێرکردن : ٢،٨٧٥$
کرێیەکان : ٦٤٨$
شوێن و خواردن : ١،٥٤٧$
بیمەی تەندروستی : ٩٠$
پڕۆگرامی کولتوری : ١،٠٢٦$
----------------------------------------------
سەرجەم ٦،١٨٦$
تێبینی : نرخەکان بە گوێرەی شوێنێکی دوو ژووری لە بەشی ناوخۆیی زانکۆدا دانراون .ئەو نرخانەی کە لێرەدا نوسراون نرخی مەزەندەکراون و شایەنی گۆڕانکارین.
بۆ زانیاری زیاتر یان پێشکەشکردنی داواکاری :
ئیمەیڵ : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
پێگەی ئەنتەرنێت: www.lci.vt.edu/kurdistansummer