سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەناوی ئەنجومەنی زانكۆ و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانەوە، بەبۆنەی یۆبیلی زیوینی راپەڕینە مەزنەكەی (١٩٩١/٣/٥) كە (٢٥)هەمین ساڵوەگەڕیەتی، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی دانیشتوانی دەڤەری راپەڕین بەگشتی و دانیشتوانی شاری رانیەی قارەمان بەتایبەتی دەكەین كە لەم شارەوە راپەڕینەكە كڵپەی سەند و سەرجەم ناوچەکانی كوردستانی گرتەوە، درود بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان و شەهیدانی راپەڕین.
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین
٢٠١٦/٣/٤