ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٦/٣/٦ لە لەیادی راپەرینە جەماوەریەكەی بەهاری ساڵی ١٩٩١ كەلە ٥ ئازاردا لەشاری رانیەوە دەستیپێكرد, زانكۆی راپەرین لەیوبیلی زیوینی راپەریندا كۆنفرانسی "گەشەپێدانی راپەرین و خوێندوەی نوێ بۆ رەهەندەكانی" ئەنجامدا و ، لە یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەدا لە دوو پانێڵدا هەشت سیمینار پێشکەشی ئامادەبووان کران.
بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و قائیمقامی ڕانیە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و ڕۆشنبیرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ، لە ھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی "گەشەپێدانی ڕاپەڕین و خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ ڕەهەندەکانی" بەڕێوەچوو .
سەرەتای کۆنفرانسکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دەستیپێکرد .
دواتر وتاری لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنفرانس لەلایەن بەڕێز " د.بەهزاد وسو حمەد" خوێندرایەوە .
پاشان وتەی سەرۆکایەتی زانکۆ لەلایەن (پ.د. محمد علی عبداللە) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشکرا .
داواتر وتاری سەرۆکایەتی پەرلەرمانی کوردستان لەلایەن بەڕێز " شوان قەڵادزەیی" پەلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان خوێندرایەوە .
بەێز "پ.ی.د.وەلی محمود " سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەنوێنەرایەتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتەیەکی پێشکەشکرد .
پاشان وتاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەڕێز "عبدالحمید عبداللە" سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین خوێندرایەوە .
هەر لە کۆنفرانسەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری و پێشانگایەکی فۆتۆی دۆکیۆمێنتی لەسەر ڕاپەڕینە مەزنەکەی ٥ی ئاداری ١٩٩١ نمایشکران، کە لەلایەن بەڕێز "د.ئاراس عبدالرحمن ' ئامادەکرابوون .
دواتر پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسەکە دەستیپێکرد کە تیایدا چوار توێژینەوەی زانستی بەشێوەی سیمینار پێشکەشی ئامادەبووان کران .
سیمیناری یەکەم لەلایەن بەڕێز "پ.ی.د.سەروەر عبدالرحمن عمر" لەسەر "مانگرتنەکانی ساڵی ١٩٩١ وەک یەکەم شێوەخەباتی مەدەنی دەرئەنجامی ڕاپەڕین" پێشکەشکرا .
سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز " پ.ی.د.پشکۆ حمەتاهیر عبدالرحمن" دەربارەی " هۆکارەکانی دەسپێک و شکستی ڕاپەڕینی کەرکوک لە ساڵی ١٩٩١ " پێشکەشکرا.
سیمیناری سێیەم لەلایەن بەڕێز " د.ئاراس عبدالرحمن مصطفی" دەربارەی " بارودۆخی باشوری کوردستان لە نامە نهێنییەکانی ی.ن.ک ١٩٩٠-١٩٩١ " پێشکەشکرا .
سیمیناری چوارەم لە لایەن بەڕێزان " د.ئامانج حسن احمد/ م.ی.فاروق محمد محمدامین " دەربارەی "پەیوەندییەکانی ئێران و جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە باشوری کوردستان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دا " پێشکەشکرا.
لە پانێڵی دووەمی کۆنفرانسەکەدا بەهەمان شێوە چوار توێژینەوەی زانستی بەشێوەی سیمینار پێشکەشکران .
سیمیناری پێنجەم لەلایەن بەڕێزان "د.هەڵەت رشید عبداللە/ سەرکار حمد خدر" دەربارەی "گەشەپێدانی درامەتی ئاو لە ئیدارەی ڕاپەڕین" پێشکەشکرا.
سیمیناری شەشەم لەلایەن بەڕێز "د.ساکار محمد حسن" دەربارەی "التباين المكاني للزراعة الشتوية في قضاء بشدر باقليم كوردستان العراق" پێشکەشکرا.
سیمیناری حەوتەم لەلایەن بەڕێز "د.فاگمە قادر مصطفی " دەربارەی "كفاءة توزيع الخدمات الصحية في مدينة قلعةدزة (دراسة في الجغرافية الخدمات " پێشکەشکرا.
سیمیناری هەشتەم لەلایەن بەڕێزان "م.ی.رەوەز محمود رسول/ م.ی.محمد قادر رسول/م.ی. ڕێبوار خالد مصطفی" دەربارەی "ڕەوشی کشتوکاڵ لە قەزای ڕانیە ١٩٩٦-٢٠١٤ " پێشکەشکرا .
ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە لە دوو پانێڵدا بە پێشکەشکردنی هەشت سیمینار، بەشێوەیەکی سەرکەویوو کۆتایی بەکارەکانی هێنا، سبەی دووشەممە ٢٠١٦/٣/٧ لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک توێژینەوەی زانستی دیکە پێشکەشی ئامادەبووان دەکرێت .