کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین، بەسەرپەرشتی (م.محمد عزیز مصطفی) زنجیرەیەک کتێب لە زمانی عەرەبیەوە وەردەگێڕنە سەر زمانی کوردی و بڵاویدەكەنەوە.
زانکۆی ڕاپەڕین - پەرتوك
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، كتێبێكی لەبواری فەلسەفەدا بڵاوكردەوە
دەزگای (دار دجلة ناشرون و موزعون) لەعمان، ئەردەن کتێبکی (پ.ی.د. مسلم حسن)، مامۆستای بەشی فەلسەفە لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی راپەڕین بە ناونیشانی (صناعة الدولة التبرير الفلسفي لنظام الحكم الشمولي دراسة في فلسفة هوبز السياسية) چاپ و بڵاوكردەوە.
مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین پەرتوكێكی یاسایی بڵاوكردەوە
إبراهیم عمر خۆشناو مامۆستا لەبەشی یاسا لەزانكۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەسەرۆكایەتی زانكۆ پەرتوكێكی بەناونیشانی (شرح احكام الصرف في قانون التجارة العراقي النافذ) بڵاوكردەوە.
مامۆستایەکى زانکۆى ڕاپەڕین کتێبێک دەربارەی ڕەخنەى ئەدەبی بڵاوکردەوە
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەناوی بارزان عەلى پیرۆت مامۆستا لەبەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت کتێبێکى لەبوارى ڕەخنەى ئەدەبى-دا بڵاوکردەوە.
مامۆستا بارزان عەلی بەراگەیاندنى زانکۆى راپەڕین راگەیاند: ئەم کتێبە بە ناونیشانى (دیاردەناسیی مرۆڤ لەشیعرەکانى نالی-دا)، لە بنەڕەتدا توێژینەوەی ماستەرەو لێکۆڵینەوەیەکى ڕەخنەى ئەدەبییە بۆ خوێندنەوەى مرۆڤ لە شیعرەکانى نالی-دا بە پشتبەستن بە میتۆدى دیاردەناسى. کە دیاردەناسى، یەکێکە لەو میتۆدە فەلسەفییە كاریگه‌رانه‌ى، كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و نه‌شونماكردنى، توانى كار بكاته سه‌ر ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و دواجار ڕێگه‌یه‌كى نوێى خۆشكرد بۆ سه‌رله‌نوێ كه‌شفكردنى ئه‌و دنیا ئاڵۆز‌و مانا جیاوازانه‌ى، كه ده‌شێت له به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیدا، به‌رجه‌سته بووبن.وتیشی: ئه‌م مێتۆده، به‌شێوه‌یه‌كى سیستماتیك له‌سه‌ر ده‌ستى ئەدمۆند هۆسرڵ سەریهەڵدا، دواتر به به‌كارهێنان و گه‌شه‌پێدانى له لایه‌ن بیرمه‌ند و نووسه‌رانی تر‌ى وه‌ك(مارتن هایدگەر و ژان پۆڵ سارتەر)، توانى ڕێڕه‌وێک و ئاسۆیه‌كی دیکەى له‌به‌رده‌مى خوێنه‌ردا بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى بخاته به‌رچاو و گه‌وره‌ترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى دابنێ.
مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، سێ کتێبی بڵاوکردنەوە
مامۆستایەكی بەشی زمانی کوردی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین، بەناوی (پ.ی.د. شێروان حسێن)، سێ کتێبی بەناونیشانەکانی (ناسینی واتاسازی، ئێرگەتیڤ لە زمانی کوردی‌دا، زمان و سیاسەت) چاپ و بڵاوكردنەوە.