إبراهیم عمر خۆشناو مامۆستا لەبەشی یاسا لەزانكۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەسەرۆكایەتی زانكۆ پەرتوكێكی بەناونیشانی (شرح احكام الصرف في قانون التجارة العراقي النافذ) بڵاوكردەوە.
پەرتوكەكە بەزمانی عەرەبی نوسراوەو بابەتی پەرتوكەكە خۆی دەبینێتەوە لە ئەحكامی پەڕاوە بازرگانیەكان كە بریتین لە هەواڵەكردن (الحوالة)، كۆمپیالە (الكمبيالة) و چەك (الشيك).
نوسەر گەنگەشەی یاسایی ئەم بابەتانەی سەرەوە كردوە بەڕێگەی پرسیارو وەڵام و بابەتەكانی ئەم پەرتووكە وەك پڕۆگرامی خوێندن لە قۆناغی چوار لە بەشەكانی یاسا لە زانكۆكانی كوردستان دەخوێندرێن.