کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین، بەسەرپەرشتی (م.محمد عزیز مصطفی) زنجیرەیەک کتێب لە زمانی عەرەبیەوە وەردەگێڕنە سەر زمانی کوردی و بڵاویدەكەنەوە.
کتێبەکان تایبەتن بە بوارەكانی پەروەردەو پەرەپێدانی خود، لە بۆکسێکدا لەژێر ناونیشانی (ئایا لەم دەرگایەت داوە؟) کۆکراونەتەوە، کە حەوت کتێب لەخۆ دەگرێت، لەژێر ناوەکانی: -بەرەو کامڵبوون، بەرەو نایاببوون، بەرەو کارامەبوون، - بەرەو ئارامبوون، بەرەو مامەڵەجوانبوون، بەرەو متمانەبەخۆبوون، بەرەو ڕازیکردن.
هەروەک جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پێشتریش هەر بە سەرپەرشتی (م. محمد عزیز مصطفی) خوێندکاران هەستابوون بە وەرگێڕان و بە چاپگەیاندنی كتێبێكی تر بە ناونیشانی (چرپەكانی ژیان).