مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەناوی بارزان عەلى پیرۆت مامۆستا لەبەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت کتێبێکى لەبوارى ڕەخنەى ئەدەبى-دا بڵاوکردەوە.
مامۆستا بارزان عەلی بەراگەیاندنى زانکۆى راپەڕین راگەیاند: ئەم کتێبە بە ناونیشانى (دیاردەناسیی مرۆڤ لەشیعرەکانى نالی-دا)، لە بنەڕەتدا توێژینەوەی ماستەرەو لێکۆڵینەوەیەکى ڕەخنەى ئەدەبییە بۆ خوێندنەوەى مرۆڤ لە شیعرەکانى نالی-دا بە پشتبەستن بە میتۆدى دیاردەناسى. کە دیاردەناسى، یەکێکە لەو میتۆدە فەلسەفییە كاریگه‌رانه‌ى، كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و نه‌شونماكردنى، توانى كار بكاته سه‌ر ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و دواجار ڕێگه‌یه‌كى نوێى خۆشكرد بۆ سه‌رله‌نوێ كه‌شفكردنى ئه‌و دنیا ئاڵۆز‌و مانا جیاوازانه‌ى، كه ده‌شێت له به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیدا، به‌رجه‌سته بووبن.وتیشی: ئه‌م مێتۆده، به‌شێوه‌یه‌كى سیستماتیك له‌سه‌ر ده‌ستى ئەدمۆند هۆسرڵ سەریهەڵدا، دواتر به به‌كارهێنان و گه‌شه‌پێدانى له لایه‌ن بیرمه‌ند و نووسه‌رانی تر‌ى وه‌ك(مارتن هایدگەر و ژان پۆڵ سارتەر)، توانى ڕێڕه‌وێک و ئاسۆیه‌كی دیکەى له‌به‌رده‌مى خوێنه‌ردا بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى بخاته به‌رچاو و گه‌وره‌ترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى دابنێ.
نوسەری كتێبەكە ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەکى دیاردەناسانەى مرۆڤ، لەشیعرەکانى نالی-دا. واته ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، سه‌رنجى ئه‌وه ده‌دات، كه مرۆڤ له ناو شیعره‌كانى نالی-دا، به چ شێوه‌یه‌ك نیشان دراوه‌و ئه‌و ڕه‌مز و به‌هاو بوونهى كه مرۆڤ هه‌یه‌تى، به چ شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته كراوه. ئه‌گه‌رچى خوێندنه‌وه‌ى دیارده‌ناسانه خوێندنه‌وه‌یه‌كى سهربهخۆو دابڕاوه له زانیارى پێشوه‌خت و زۆرتر گرنگى به‌خوێنه‌ر ده‌دات، به‌ڵام له‌م جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌دا، تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێ هاوكاریمان بكات له گه‌یشتن به تێگه‌یشتنێكى هه‌مه‌لایه‌نه له ڕوانین بۆ مرۆڤ له شیعرى كلاسیكى كوردیدا (كه نالى یه‌كێكه له نوێنه‌ره هه‌ر سه‌ره‌كییه‌كانی). دەشڵێت: مێتۆدى دیارده‌ناسى و به‌كارهێنانى له مه‌وداى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كوردیدا، زۆر نوێیه و كارێكى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر نه‌كراوه. بۆیه ڕوونكردنه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ئه‌م مێتۆده ڕه‌خنه‌ییه و ڕێنیشاندانى چۆنییه‌تى پڕاكتیكکردنى له‌سه‌ر تێكستى ئه‌ده‌بى، خاوه‌نى گرنگییه‌كى تایبه‌ته.
شایەنى باسە نووسەر خاوەنى ٣ توێژینەوەى زانستى بڵاوکراوەیە لە بوارەکانى (ڕەخنەى ئەدەبى، شێوازى ئەدەبى، بەراوردى ئەدەبى) دا.