مامۆستایەكی بەشی زمانی کوردی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین، بەناوی (پ.ی.د. شێروان حسێن)، سێ کتێبی بەناونیشانەکانی (ناسینی واتاسازی، ئێرگەتیڤ لە زمانی کوردیدا، زمان و سیاسەت) چاپ و بڵاوكردنەوە.
کتێبی زمان و سیاسەت كۆكراوەى سێ توێژينەوەى زانستييە، پێشوتر نوسەر هەرسێكيانی لە كۆنفرانسى نێودەوڵەتى پێشكەشکردون، و دواتر لە گۆڤارى زانکۆدا، بڵاوکراونەتەوە. هەرسێ توێژینەوەکەش بە دەورى تەوەرى زمان و سیاسەتدا دەسوڕێنەوە. کتێبی ئێرگەتیڤ لەزمانى کوردیدا، ئامانج لە وەرگێرانى ئەم کتێبە ئاشنابونى خوێنەران و فێرخوازانى کوردزمانە بەو هەوڵە زانستی و توێژینەوانەى کە بەزمانى فارسى لەبارەى زمانى کوردییەوە ئەنجامدەدرێن. کە ژمارەیەکى یەکجار زۆر توێژینەوەى وردو زانستى لەلایەن توێژەرانى ئێرانى لەهەمبەر زمانى کوردى ئەنجامدراون و دەدرێن. کە گەرەکە خوێنەرانى کوردزمانیش لەباشورى کوردستان ئاشنایان بن، ئەمەش هەوڵێکە لەو پێناوەدا. ئەم کتێبە نامەى ماستەرى نوسەرە، لەبارەى دیاردەیەکى سینتاکسى لە دیالێکتەکانى زمانى کوردى نوسراوە. دواى ساڵێک لە چاپکردنى بە کتێبى ساڵ لە ئێران لە بوارى زمانناسیدا هەڵبژێردراوە.
کتێبی ناسینى واتاسازى بە مەبەستى ئاشنا بون و گەیشتنى بیروڕا زانستییەکانى ئەم نوسەرە بەناو و دەنگە ئەم کتێبە وەرگێڕدراوە. ئەم کتێبە مەبەستى پڕۆگرامى بابەتى واتاسازى بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس لە بابەتى (واتاسازى) لەبەشەکانى زمانناسى نوسراوە، لە ماوەى زیاتر لە دە ساڵى ڕابردوودا پتر لە دە جار چاپکراوە، بابەتەکانى بەشێوەیەکى زانستى و فێرکارییانە نوسراون. جگەلەوەى کە نوسەرەکەى یەکێکە لە دیارترین توێژەرە وەرگێڕەکانى بوارى زمانناسى و جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى زمان ناسانى ئێرانەو مامۆستاى زانکۆى عەلامە طباطبائی-ە لەتاران، زیاتر لە (٣٤) کتێبى نوسین و وەرگێڕانى هەیە.