University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، كتێبێكی لەبواری فەلسەفەدا بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

دەزگای (دار دجلة ناشرون و موزعون) لەعمان، ئەردەن کتێبکی (پ.ی.د. مسلم حسن)، مامۆستای بەشی فەلسەفە لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی راپەڕین بە ناونیشانی (صناعة الدولة التبرير الفلسفي لنظام الحكم الشمولي دراسة في فلسفة هوبز السياسية) چاپ و بڵاوكردەوە.

لەم کتێبەدا نوسەر چەندین کێشەی فەلسەفی و سیاسی و هەنوکەیی دەخاتە بەرباس و هەوڵی چارەسەر دەدات، وێڕای باسکردن لە سیستەمی سیاسی شمولی کە تۆماس هۆبز پاڵپشتی ئەم جۆرە سیستەمە بووە لەسەدەی شانزدەھەمدا، هەروەك توێژەر ئاماژە بەدیدی چەندین فەیلەسوف دەکات و بە میتۆدێکی شرۆڤەی بەراوردکاری بیروبۆچونەکانیان دەکات لە نێوان ئەریستوتێلس و هۆبز، دیدی مەکیاڤێللی و بودان و کالڤن و لوتەر لەگەڵ بیروڕای هۆبز لە بواری سیاسەتدا دەخاتەڕوو.
نوسەر لە ڕوانگەیەکی سیاسیەوە دەڕوانێت بۆ کێشە هەنوکەییەکانی جیهان لە بواری سیاسی و فەلسەفی، لەهەمانکاتدا بابەتی جەنگ و ئاشتی و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و دۆخی ژنان لەکۆمەڵدا دەخاتەڕوو. کتێبەکە لە 3 بەش و 9 باس پێکهاتووە بە قەبارەی 305 لاپەڕە.

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن پەرتوك توێژەر