کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەرین ئاگاداری دەرچوانی بەشەکانی (بایۆلۆجی ،کیمیا، فیزیا) دەکاتەوە کەوا بۆساڵی خوێندنی (2019-2020) پێویستی بەچەند یاریدەدەرێکی توێژەر (معید) هەیە بەمەبەستی كاركردن لە تاقیگەکان .
ئەوانەی خوازیارن بەشێوەی وانەبێژ لە تاقیگەکانی بەشەکانی کۆلێژ وەک سەرپەرشتیاری تاقیگەکان وانە بەخوێندکاران بلێنەوە دەتوانن داواکاری پەشکەش بکەن بەمەبەستی وەرگرتنیان.
مەرجەکانی وەرگرتن :
١. پێویستە خوازیار هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت لە :
زانستی بایۆلۆجی بۆ بەشی بایۆلۆجی -
زانستی کیمیا بۆ بەشی کیمیا -
زانستی فیزیا بۆ بەشی فیزیا -
٢. پێویستە خوازیار لەڕیزبەندی (١-١٠) دەرچووی بەشەکەی بێت ،یاخود تێکرای نمرەی لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
٣. لەهیچ دامەزراوەیەکی حوکمی دانەمەزرابێت.
پێداویستیەکان:
١.کۆپیەک لەناسنامەی باری شارستانی
٢.بروانامەی خوازیار
٣.( C.V. )
تێبینی/ پێویستیەکان بنێرن بۆ ئەم ئیمێڵە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.