University of Raparin Logo

ڕێنمایی خۆتۆمارکردنی خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ قۆناغەکانی (٢ ،٣ ،٤ ،٥ )ی سەرجەم بەشەکان

ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ -٢٠٢٠) کە ساڵی ڕابردوو لە بەشەناوخۆییەکان نیشتەجێ بوون.

1. دەبێت خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین بێت. واتا لەیەکێک لەبەشەکان وەرگیرابێت و بەردەوام بێت لە خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ – ٢٠٢٠).
2. لە دەرەوەی سنوری دەفەری ڕاپەڕین نیشتەچێی هەمیشەی بێت یان لەو گوندانەبێت کە هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی بەردەوامیان بەسەرەوە نییە.

3. خوێندکاران لە ڕێگای فۆڕمێکەوە بە شێوەی ئۆنلاین دەتوانن بەشەناوخۆیی وەربگرن، گرووپ گرووپ هەر گروپێک:-
‌آ. هەر گروپێک لە هۆبەی کچان دەبێت (١٦) کەس بێت بۆ (٤) ژوور لەسەر (١) مەطبەخ . واتا (١٦) کەس بە یەکەوە ڕێک دەکەون (٤) ژوور وەردەگرن لەسەر یەک مەطبەخ. (کلیک بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە).
ب. هەر گروپێک لە هۆبەی کوڕان دەبێت (١٢) کەس کەمتر نەبێت بۆ (٤) ژوور هەر ژورێک (٣) کەس لەسەر (١) مەطبەخ. واتا (١٢) کەس بە یەکەوە ڕێک دەکەون (٤) ژوور وەردەگرن لەسەر یەک مەطبەخ. (کلیک بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە).
لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ڕەچاوی پسپۆری بکرێت باشە یان ئەو پسپۆریانەی لە یەکەوە نزیکن لە یەک گروپدا بن باشترە. بە تایبەت ئەو بەشانەی بابەتەکانیان قورسە. وە هەر فۆڕمێکیش زوتر ناردرا مەتبەخی یەکەمی دەدرێتێ، تا دوایی. وە هیچ فۆڕمێکیش بە ناتەواوی وەرناگیرێتەوە.
پێداویستیەکان: دوای پڕکردنەوە و ناردنی فۆڕمەکە هەر خوێندکارێک ئەم پێداویستیانەی خوارەوە ئامادە دەکات لەگەڵ خۆی دەیهێنێت و ڕادەستی لیژنەی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکانی دەکات.
پێداویستیەکان:
1. پشتگیری نیشتەجێ بوون.
2. کۆپی هەر یەک لە پێناسی باری کەسێتی و ڕەگەزنامەی شارستانی یان (کارتی نیشتمانی گشتی) + فۆڕمی خۆراک هەرهەموویان لەسەر یەک وەرەقەی A4 بە کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ کۆپی دەکرێن.
3. کۆدی ئاسایش ئەوانەی ساڵی پار نەیانهێناوە.
4. پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری. (کلیک بکە بۆ فۆڕمەکە).
5. بەڵێننامەی پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی زانکۆ و بەشەناوخۆییەکان کە لەلایەن خوێندکار و بەخێوکەری خوێندکار دەخوێندرێتەوە و واژۆ دەکرێت. وێنەیەکی لەگەڵ بەڵگەنامەکانی سەرەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەشە ناوخۆییەکان. (کلیک بکە).
6. سێ (٣) وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی تازە.
7. کۆی ئەم بەڵگەنامانە دەخرێنە ناو فایلێکی شەفافەوە و دەدرێتە لیژنەی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان.

تێبینی: هەر خوێندکارێک زانیاری نادروست یان بەڵگەنامەی ساختە پێشکەش بکات لەو بەڵگەنامە و زانیاریانەی کە لەسەرەوە لێی داواکراون، دوای ئاشکرابوونی ساختەکارییەکە ڕاستەوخۆ بێبەش دەکرێ لە بەشەناوخۆی و جارێکی تر ناتوانێت داوای بەشەناوخۆیی بکاتەوە لە ماوەی تەواوی ساڵەکانی خوێندنیدا .
پێویستە دوای پڕکردنەوەی فورمەکان بۆ ئەم دوو ناونیشانە بنێردرێن
فۆڕمی تایبەت بە بەشەناوخۆیی کچان بۆ ناونیشانە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. بنێرن.
فورمی تایبەت بە بەشەناوخۆیی کوڕان بۆ ناونیشانە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. بنێرن.
ماوی پڕکردنەوەی فۆرمەکان یەک هەفتە دەخایەنێت، پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ . ٨ . ٢٠١٩ کۆتایی دێت .