University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین تەندەرێک بە کەمگیری سنوردار ڕادەگەیەنێت

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان، ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارەدا، پرۆژەی دابینكردنی ئامێری (high purity germanium detector) و دابینكردنی پێداویستیەكانی بەشی فیزیا لە كۆلێژی زانست هەیە بەمەبەستی جێ بەجێکردن بە سەرجەم برگەكانی دەرخستە هاوپێچی بانگەوازمانەوە، بۆ بەرچاورونی بەشداربوان بە ناوەرۆكی كاری داواكراو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت (CV) تایبەت بە كۆمپانیاکەی بۆ سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بنێرێت.

ماوەی وەرگرتنی (CV) لە بەرواری (8/2/2022) دەستپێدەكات تا بەرواری (16/2/2022) كۆتایی دەوام، و (CV)یەكان دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، هیچ (CV)یەك دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێت، و بەرواری (20/2/2022) هەڵسەنگاندن بۆ (CV)یە گەراوەكان دەكرێت و كۆمپانیا دەرچو و دەرنەچوو ئاگادار دەكرێنەوە.
پێداویستییەكان:
١- پێوستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت، لەكاتی گەراندنەوەی (CV) وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن) هاوپێچ بكات.
٢- بەشداربوو بیسەلمێنێت لەمجۆرە پرۆژانەی ئەنجامداوە بە سەركەوتویی.
٣- هەریەك لەو بەروارانەی سەرەوە بەر پشوی فەرمی بكەوێت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.
٤- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).
هاوپێچ برگەكانی دەرخستەی داواکراو