بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ دەکات، کە داواکاریان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی لە بەشەکە وەربگیرێن، بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٧ -٢٠١٨) بەشەکەمان بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی زانکۆ سیستمی خوێندنی لە ساڵانەوە دەگۆڕێ بۆ سیستمی هاوچەرخی کۆرسات، لە هەمان کاتدا پڕۆگرامی خوێندنی هەموو وانەکان بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، ئەمەش بۆ یەکەمجارە سیستەمێکی لەم جۆرە لە زانکۆی ڕاپەڕین و تەنها لە بەشی ماتماتیک جێ بەجێ دەکرێت، ئامانجی لەم گۆڕانکارییە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی بەش و خوێندکارانی زانستی ماتماتیکە، بۆیە پێویستە ئەو خوێندکارانەی کە ئارەزوی خوێندنیان هەیە لەو بەشە زۆر بەووردی ڕێبەری پرۆگرامی خوێندن بۆ سیستمی هاوچەرخی کۆرسات بخوێنەوە.
ئاگاداری بۆ فرۆشتنی كەل و پەلی لەكاركەوتوو بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان، ئاگاداری گشت ئارەزومەند و كڕیارانی (ناوخۆیی ، بیانی) دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی گشت كەل و پەلە لەكاركەوتووەكان بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا كە خەمڵاندنیان بۆ كراوە پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی (١٩٨٦)ی هەمواركراو، ماددە (۲۷) خاڵی (یەكەم) .
بۆ ئەو مەبەستە هەر لایەنێك ئارەزووی كڕینی کەل و پەلەکان دەكات پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەكان لە نهۆمی دووەم بكات، بەمەبەستی دانانی بارمتەی یاسایی كە كەمتر نەبێت لە (٢٠%) ی نرخی خەمڵێنراوی كەلوپەلەكان، كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كە زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
تێبینی/
١- زیادكردنەكە لەڕۆژی یەكشەممە بەرواری (۲۰۱۷/۸/۲۲) لە سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ئەنجام دەدرێت.
٢- ئەم بانگەوازە بۆ جاری سێیەمە.
٣- پێویستە ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت لە ماوەی یەك هەفتەدا نرخی كەلوپەلەكان بدات و تەواوی کەل و پەلەکان بباتە دەرەوەی زانكۆ .
٤- ئەگەر ڕۆژی زیادکردن کەوتە بەر پشووی فەرمی ، ڕۆژی دوای پشوو زیادکردنەکە دەکرێت.
٥- بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).
ئاگادارییەک بۆ دەرچوانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی
ئاگاداریی دەرچوانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەین (دەرچوی خولی یەکەم بن، یان ئیکمال)، ئەوانەی نمرەکانیان لە ٦٥٪ و سەروترە و دەیانەوێ بە سیستمی (راستەوخۆی زانکۆیی) لە زانکۆمان وەربگیرێن، دەتوانن سەردانى زانکۆ بکەن بۆ خۆتۆمارکردن، و پێويسته ئهمانهى خوارهوه پێشکەش بكهن:
١. ژمارەى ئەزمونى.
٢. ئەنجامى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى به كۆپیکراوی.
٣. ههڵبژاردنى بهشهكان به پێى ئارهزوى خۆى، تا لەلایەن تۆمارەوە پۆلێنى داواکارییەکان بەپێى مەرجەکان بکرێت.
سەرنج:
١. دهكرێت ناوى بهشهكانى ههڵبژێردراو له لاپهرهى پشتهوهى ئهنجامهكهى بنوسرێت، و بهشهكان ریزبهندى بكرێن به پێى حهزى دەرچو.
٢. پێشكهشكردنی داواكاری و ناونوسین له رێكهوتی ٢٠١٧/٨/١٥ دهستپێدهكات.
٣. بۆ ناونوسین پێویسته سهردانی تۆماری کۆلێژەکانی زانكۆی راپەڕین بكەن لە هەردو کەمپەسی رانیە و قەڵادزێ.
هاوپێچ:
ناوی هەر ۱٦ بەشە راستەوخۆکەی زانکۆی راپەڕین.